زیاتر لە 90 هەزار زیارەتکار لە دەروازەی حاجی ئۆمەرانەوە گەیشتوونەتە هەرێمی کوردستان
- کوردستان
- 11 ئاب

دیمەنی هاتنی زیارەتکارانی شیعە لە ڕێگەی دەروازەی حاجی ئۆمەران
ئاڤا نیوز
بەپێی ئامارە فەرمییەکان، لە ماوەی ١١ ڕۆژی ڕابردوودا، زیاتر لە ٩٢ هەزار زیارەتکاری ئێرانی لە ڕێگەی دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەرانەوە هاتوونەتە ناو خاکی هەرێمی کوردستان، بە مەبەستی بەشداریکردن لە چلەی ماتەمینیی ئیمام حوسێن لە شاری کەربەلا. حکومەتی هەرێمی کوردستان لیژنەیەکی باڵای بۆ پێشوازی و پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکان پێکهێناوە.
وێنە گەورەکە: ساڵانە هەزاران زیارەتکار لە ئێرانەوە لەڕێگەی دەروازە سنوورییەکانەوە، بەمەبەستی بەشدرایکردنی لە چلەی ئیمام حوسێن دێنە هەرێمی کوردستان لەوێشەوە دەگوازرێنەوە کەربەلا و نەجەف.
لێدوانی فەرمی: مەسعود باتێلی، سەرپەرشتیاری دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران، لە بە ئاڤای ڕایگەیاند: "تا ئەمڕۆ 92 هەزار زیارەتکار لە حاجی ئۆمەرانەوە گەیشتوونەتە هەرێمی کوردستان و کارئاسانیی تەواویان بۆ کراوە. تیمەکانمان خزمەتگوزارییەکانی وەک دابینکردنی شوێنی حەوانەوە، خواردن و پێداویستیی دیکەیان پێشکەش دەکەن."
باتێلی ئەوەشی خستەڕوو کە پاس بە شێوەی بەردەوام ئامادەکراوە بۆ گواستنەوەی زیارەتکاران بە چەند قۆناغێک بەرەو شاری هەولێر، ئاماژەی بەوەشدا کە "پرۆسەی پێشوازیکردن تاوەکو 19ـی ئەم مانگە بەردەوام دەبێت."
زانیاریی زیاتر: بۆ بەڕێوەبردنی ئەم پرۆسەیە، حکومەتی هەرێمی کوردستان لیژنەیەکی باڵای لە دەروازەی حاجی ئۆمەران پێکهێناوە کە نوێنەری وەزارەتەکانی ناوخۆ، شارەوانی و گەشتوگوزار، دارایی و تەندروستی لەخۆدەگرێت. هەموو خزمەتگوزاری و پێداویستییەکان لەسەر ئەرکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دابین دەکرێن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 18 خولەک لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
- عێراق
- 52 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- ژینگە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- عێراق
- 52 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت






