
دیمەنی پشکنینی پەنجەمۆری دەنگدەرێک. وێنە؛ محەممەد شوانی
ئاڤا نیوز
سێ مانگ ماوە بۆ بەڕێوەچوونی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق، بەشێکی زۆری دەنگدەرانی هەرێمی کوردستان کارتی بایۆمەتری دەنگدانیان نوێکردووەتەوە، زیاتر لە 57 هەزار کەسیشیان یەکەمجارە دەنگ دەدەن.
وێنە گەورەکە: ڕۆژی 2025-11-11 هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەدەچێت، لە کۆی 29 ملیۆن کەس کە مافی دەنگدانیان هەیە، زیاتر لە سێ ملیۆن و 500 هەزار کەس لەهەر چوار پارێزگاکەی هەرێمی کوردستان مافی بەشداریکردنیان هەیە.
لێدوانە فەرمییەکان: خالید عەباس، بەرپرسی ئۆفیسی دهۆکی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان بە ئاڤای گوت، "لە کۆی 785 هەزار کەس کە مافی دەنگدانیان هەیە، 98 هەزاریان ماون کارت وەرگرنەوە، 19 هەزار یەکەمجاریانە بەشداری لە پرۆسەکە بکەن و دەنگ بدەن."
ئەحمەد مازن، بەرپرسی ڕاگەیاندنی ئۆفیسی هەولێری كۆمسیۆن، بە ئاڤای گوت، "یەک ملیۆن و 99 هەزار و 937 دەنگدەر مافی دەنگدانیان هەیە، 163 هەزار کەس تۆمارکراون و کارتییان وەرنەگرتووەتەوە، 23 هەزار و 521 دەنگدەر یەکەمجاریانە دەنگ بدەن"
لەلایەکی دیکەوە: لە پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە، یەک ملیۆن و 300 هەزار دەنگدەر ماف دەنگدانیان هەیە، 90%ـیان کارتی دەنگدانیان وەرگرتووەتەوە و بەشێکی کارتەکان ماون و نەگەڕاونەتەوە، جگە لەوەی سەرووی 15 هەزار کەس یەکەمجارییانە دەنگ بدەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 24 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 48 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 48 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 49 خولەک لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایەکی زانکۆی کۆبانێ: گرفتی كەمیی ئاو و خۆراك و دەرمان لە كۆبانێ هەیە






