
تۆڕی کارەبای یەکێک لە گەڕەکەکانی بەغدا
ئاڤا نیوز
دوای ئەوەی بەهۆی کێشەیەکەوە ئێوارەی ئەمڕۆ کارەبای هەموو عێراق دووچاری کوژانەوەی گشتی بوو. بۆ کارپێکردنەوەی یەکەکان وەزارەتی کارەبای عێراق داوای هاوکاری لە وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان کرد. لە هەولێرەوە ڤۆڵتییەی پێویست بۆ یەکەکانی عێراق نێردراو گرفتەکە چارەسەر بوو.
وێنە گەورەکە: بەهۆی ئەو فشارە زۆری لەسەر تۆڕی کارەبای گشتی یهەیە، کاتژمێر 3ـی دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە، کارەبای هەموو عێراق دووچاری کوژانەوەی گشتی بوو. هەموو یەکەکانی بەرهەمهێنان ڕاگیران.
لێدوانی فەرمی: فارس میرخان، بەڕێوەبەری بەرهەمهێنانی کارەبای هەرێمی کوردستان بە ئاڤا میدیای وت. دوای کوژانەوەی گشتی کارەبا، یەکەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا لە عێراق توانای داگیرسانەوەیان نەمابوو. دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان ئامادەیی دەربڕی هەموو هاوکارییەک پێشکەش بکات، وەزارەتی کارەبای عێراق داوای ڤۆڵتیەیان کرد بۆ ئەوەی بتوانن یەکەکان دابگیرسێننەوە، بۆیە لە وێستگەکانەوە ڤۆڵتییەمان بۆ ناردن و دەستکرا بە داگیرسانەوەی یەکەکانی بەرهەمهێنان.
بەوتەی فارس میرخان، تا پێنج بۆ شەش کاتژمێری دیکە دۆخی کارەبای هەموو یەکەکانی عێراق ئاسایی دەبێتەوە.
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 27 خولەک لەمەوپێش
ڕاستەوخۆ؛ کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی سەرۆک بارزانی و وەزیری بەرگریی ئیتاڵیا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
كاروانێكی دیكەی هاوكارییەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی دەگەیێنرێتە ڕۆژئاوا
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال






