
شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق
ئاڤا نیوز
گفتوگۆکان دەربارەی داهاتی نانەوتیی هەرێمی کوردستان بەردەوامن و جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراقیش دووپاتی دەکاتەوە، گفتوگۆکان بەباشی بەڕێوەدەچن.
وێنە گەورەکە: دوای ئەوەی هەردوو ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان و عێراق، لە ناوەڕاستی مانگی ڕابردوو یاداشتی لێکتێگەیشتنی نێوانیان پەسەند کرد، گفتوگۆکانی نێوان هەردوولا بەردەوامە بۆ جێبەجێکردنی ئەو یاداشتە، بۆ ئەم مەبەستەش دەربارەی بەرهەمهێنانی نەوت و هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان، کۆکردنەوەی داهاتی نانەوتی و ئەو بڕەی ڕادەستی عێراق دەکرێت و پرسی مووچەی مووچەخۆران هەرێمی کوردستان، چەندین کۆبوونەوە بەرێوەچووە.
لێدوانی فەرمی: شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، بە ئاڤای گوت: سەبارەت بە مەلەفی نەوت ڕێککەوتن کراوە و کۆتایی هاتووە، لەسەر پرسی داهاتی نانەوتی گفتوگۆکان بەباشی بەرێوەدەچن.
زانیاریی زیاتر: لە کۆبوونەوەی هەفتەی ڕابردووی شاندی وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی دارایی حکومەتی عێراق، ڕاپۆرتێک ئامادە کراوە و هەردوو وەزارەت سەرنج و تێبینییەکانیان خستووەتەوە ڕوو، ئەو ڕاپۆرتەش پێشکەشی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق کراوە بۆ ئەوەی گفتوگۆی لەبارەوە بکات و بڕیاری لەسەر بدات.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: هەرچەندە دوێنێ کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بەڕێوەچوو، بەڵام ئەو ڕاپۆرتە گفتوگۆی لەبارەوە نەکرا و باس لە مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان نەکرا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 45 خولەک لەمەوپێش
مێژووی 120 ساڵی كورد لە ئەمریكا بڵاو دەكرێتەوە
- تەندروستی
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنفلۆنزا ئێران ناچار دەکات پشووی قوتابخانەکان درێژ بکاتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

داتای هەنگەوانانی كوردستان بەدیجیتاڵی دەكرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

لە میسان تەرمی شێخێک بە تەقەکردنەوە دەنێژرێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش

کچێک لە سلێمانی بە داهاتی کۆکردنەوەی کارتۆن چێشتخانەیەک دەکاتەوە
3 کاتژمێر لەمەوپێش

گەنجێک پڕۆژەیەکی گەشتیاری لەناو ڕووباری سیروان دروست دەکات
3 کاتژمێر لەمەوپێش

لە بلاک فرایدەی فێڵی بەشێک لە دووکاندارەکان ئاشکرا دەکرێت
4 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ داوا لە پیشەوەرانی قەزای ڕزگاری دەکرێت دووکانەکانیان چۆڵ بکەن
- جیهان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: ئیخوان موسلیمین دەخەینە لیستی تیرۆر






