
ئاڵای عێراق - وێستگەیەکی کارەبا
ئاڤا نیوز
بریکاری وەزارەتی کارەبا بۆ کاروباری بەرهەمهێنان ئاشکرای کرد، کارەبا بەشێوەی قۆناغ بە قۆناغ دەستی بە گەڕانەوە کردووە.
چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ دووشەممە 11-8-2025، لەکاتژمێر سێی پاشنیوەڕۆوە لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراق و بەغدای پایتەختیش، کارەبای نیشتمانی تووشی کوژانەوەی گشتیی 'شەت داون' بووەوە.
لێدوانی فەرمی: محەممەد نیعمە، بریکاری وەزارەتی کارەبا بۆ کاروباری بەرهەمهێنان ڕایگەیاند: تیمە تەکنیکییەکانمان ئێستا کار لەسەر چارەسەرکردنی کێشەکە و خستنەوەکاریی تۆڕی کارەبای نیشتمانی دەکەن.
ئاماژەی بەوەشکرد، کارەبا بەشێوەی قۆناغ بە قۆناغ دەستی بە گەڕانەوە کردووە و لە ماوەی کاتژمێرەکانی داهاتوودا خزمەتگوزارییەکە بەتەواوی دەگەڕێتەوە.
زانیاریی زیاتر: پچڕانی کارەبای نیشتمانی لە کاتێکدایە کە ئێستا پلەی گەرمای بەشێک لە شارەکانی نزیکبووەتەوە لە 50 پلەی سیلیزی و لە هەندێک ناوچەش کارەبای مۆلیدە ئەهلییەکانیش نییە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
كاروانێكی دیكەی هاوكارییەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی دەگەیێنرێتە ڕۆژئاوا
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال





