هاتنی زیارەتکاران بە دەروازەی حاجی ئۆمەران بۆ چلەی ئیمام حوسێن 100 هەزار کەسی تێپەڕاند
- هەواڵ
- 12 ئاب

دیمەنی هاتنی زیارەتکارانی شیعە مەزهەب لە دەروازەی حاجی ئۆمەرانەوە بەرەو هەرێمی کوردستان
ئاڤا نیوز
تا دێ ژمارەی هاتنی زیارەتکاران بۆ چلەی ئیمام حوسێن بە دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران زیاد دەکات، بەجۆرێک ئەمرۆ سێشەممە ژمارەی ئەو زیارەتکارانەی بە دەروازەکە هاتوچۆیان کردووە 100 هەزار کەسی تێپەڕاندووە.
وێنە گەورەکە: ساڵانە لە یادی چلەی ئیمامی حوسێن، پەیڕەوانی شیعە مەزهەب لە سەرانسەری جیهان ڕوو لە نەجەف و کەربەلا دەکەن. بۆ چوارەم ساڵە هەرێمی کوردستان پێشوازی لە زیارەتکاران دەکات و خزمەتگوزاریی خواردن و مانەوەیان پێشکەش دەکات.
لێدوانی فەرمی: عەقید سالار تەحسین، بەڕێوەبەری پاسپۆرت و نشینگەی حاجی ئۆمەران بە ئاڤا میدیای وت، تا ئەمڕۆ سێشەممە زیاتر لە 100 هەزار گەشتیار بە دەروازەکە هاتوچۆیان کردووە. ئەمساڵ گۆڕانکارییەک ڕووی داوە، ئەو زیارەتکارەی بە هەرێمی کوردستان دێنە ژوورەوە پێویستە هەر بە هەرێمی کوردستان بڕۆنەوە. ئەمە جگە لەوەی ئامادەکارییەکانی ئەمساڵ پێشکەوتووترن.
زانیاریی زیاتر: لەماوەی 12 ڕۆژدا زیاتر لە شەش هەزار زیارەتکاری شیعەی ڕووسی، جۆرجی و ئازەربایجانی بە دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران هاتوچۆیان کردووە. خەڵکی ئەو وڵاتانە پێویستیان بە ڤیزا هەیە و ئەوانەشی هاووڵاتی ئێرانی و تورکین پێویستیان بە ڤیزا نییە.
ژمارەکان وا دەڵێن: وەزارەتی ناوخۆی عێراق ڕایگەیاندووە، زیاتر لە سێ ملیۆن زیارەتکاری بیانی لە دەروازەکانی عێراقەوە هاتوون. ئەو زیارەتکارانە لە وڵاتەکانی وەک ئێران، تورکیا، ڕووسیا، ئازەربایجان، جۆرجیا و چەندین وڵاتی دیکەی ناوچەکە و جیهان هاتوون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 27 خولەک لەمەوپێش
ڕاستەوخۆ؛ کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی سەرۆک بارزانی و وەزیری بەرگریی ئیتاڵیا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
كاروانێكی دیكەی هاوكارییەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی دەگەیێنرێتە ڕۆژئاوا
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال






