عێراق تاوەکوو ئێستا بۆ پڕکردنەوەی پێداویستیی ناوخۆیی پشت بە بەنزینی هاوردە دەبەستێت
- هەواڵ
- 12 ئاب

هاونیشتمانییەک لە یەکێک لە وێستگەکان بەنزین تێدەکات
ئاڤا نیوز
ئەندامێکی لیژنەی نەوت و غازی عێراق ئاشکرای کرد، عێراق بەڕێژەی 80%ی بەنزینی موحەسەن و 15%یشی بەنزینی نۆرماڵ (عادی) لە دەرەوە هاوردە دەکات و ئاماژەی بەوەشکرد، بڕیارە تاوەکو کۆتاییی ئەمساڵ ئەو وڵاتە بگاتە ئاستی خۆبژێوی و چیتر بەنزین هاوردە نەکات.
ڕاگەیێندراوی فەرمی: عەلی مەشکور، ئەندامی لیژنەی نەوت و غاز لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند: "عێراق هێشتا نزیکەی 15%ی بەنزینی ئاسایی و 80%ی بەنزینی موحەسەن هاوردە دەکات، ڕۆژانە نزیکەی 25 ملیۆن لیتر بەنزین دەخرێتە ناو بازاڕی ناوخۆوە."
گۆشەیەکی دیکەی دیمەنەکە: ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد، عێراق ڕۆژانە ملیۆنێک بۆ ملیۆن و نیو بەرمیل نەوت دەپاڵێوێت و ئەمەش ژمارەیەکی پێوانەیی دیکەیە، کە بووەتە هۆی کەمکردنەوەی پشتبەستنی عێراق بە بەرهەمە نەوتییە هاوردەکراوەکان و گەیشتووەتە خۆبژێوی لە بەرهەمهێنانی غاز، گریس و نەوتی سپیدا و بەشێکیشی هەناردەی دەرەوە دەکرێت.
زانیاریی زیاتر: عەلی مەشکور وتی: "عێراق تاوەکوو کۆتاییی ساڵی 2025 دەگاتە ئاستی خۆبژێوی لە بەرهەمهێنانی بەنزین، ئەوەش دوای کردنەوەی چەندین پڕۆژە لەم چوارچێوەیەدا، بەتایبەتی پاڵاوگەی باشوور کە ڕۆژانە چوار ملیۆن لیتر بەرهەم دێنێت."
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 6 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 30 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 30 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 31 خولەک لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایەکی زانکۆی کۆبانێ: گرفتی كەمیی ئاو و خۆراك و دەرمان لە كۆبانێ هەیە






