
گرافیک ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
بڕیارە لە حەوت ڕۆژی داهاتوودا گوڵی جۆری (ڕۆز)، کە لە هەولێر بە سیستمی پێشکەوتووی هایدرۆپۆنیک (چاندنی ناو ئاو) بەرهەمهێنراوە، هەناردەی وڵاتی سعودیە بکرێت.
بۆچی گرنگە: ئەمە یەکەمجارە لەسەر ئاستی کوردستان و عێراق گوڵی بەرهەمی ناوخۆیی هەناردەی بازاڕەکانی دەرەوە بکرێت، ئەمەش دەستکەوتێکی گرنگە بۆ کەرتی کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان.
لێدوانی فەرمی: هێمن سەید موراد، بەڕێوەبەری گشتیی کشتوکاڵی هەولێر، بە ئاڤای ڕاگەیاند، ئەم هەنگاوە نیشانەی بایەخدانی زیاترە بە بەرهەمی خۆماڵی و هەوڵەکان بۆ بەبازاڕکردنی لە ئاستی نێودەوڵەتیدا بەردەوام دەبن
ئەوەی پێویستە بیزانیت: گوڵی ڕۆز بەهۆی ڕەنگ و بۆنە تایبەتەکەیەوە، یەکێکە لەو گوڵانەی کە لەسەر ئاستی جیهان خواستێکی زۆری لەسەرە.
هەنگاوی داهاتوو: حکومەتی هەرێمی کوردستان پلانی هەیە بۆ زیاتر پەرەپێدانی ئەم جۆرە بەرهەمانە و دۆزینەوەی بازاڕی نوێ بۆیان، ئەمەش هەم پشتگیرییەکە بۆ جووتیاران و هەمیش سەرچاوەیەکی نوێی داهاتە بۆ هەرێمی کوردستان.
زانیاریی زیاتر: گوڵەکە بەرهەمێکی جیاوازە، چونکە لە خاکدا نەچێنراوە، بەڵکو لەناو ئاو و لە کەشێکی تایبەتدا گەشەی کردووە، ئەمەش شێوازێکی نوێی کشتوکاڵییە لە ناوچەکەدا.
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 26 خولەک لەمەوپێش
ڕاستەوخۆ؛ کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی سەرۆک بارزانی و وەزیری بەرگریی ئیتاڵیا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
كاروانێكی دیكەی هاوكارییەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی دەگەیێنرێتە ڕۆژئاوا
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال






