کچە کوردێکی ئێزدی ڕزگاربووی دەستی داعش بەهۆی ئەشکەنجەی زۆرەوە کۆچی دوایی کرد
- هەواڵ
- 12 ئاب

دوایین وێنەی شریهان ڕەشۆ
ئاڤا نیوز
شریهان ڕەشۆ، ئەو کچە کوردە ئێزدییەی کە نزیکەی حەوت ساڵ لەمەوبەر لە دەستی داعش ڕزگارکرابوو، ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە بەهۆی نەخۆشییەوە لە نەخۆشخانە کۆچی دوایی کرد.
چیرۆکی سەرەکی: لە ساڵی 2014، کاتێک شریهان ڕفێندرا، زیاتر لە 10 جار لەلایەن چەکدارانی داعشەوە کڕین و فرۆشتنی پێکرابوو. لە ساڵی 2018 بە هەوڵێکی زۆری حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕزگار کرا.
دوای ڕزگارکردنیشی، بەهۆی ئەو ئەشکەنجە و دەستدرێژی و ئازارە زۆرەی کە چەشتبووی، تووشی نەخۆشییەک بوو و بەردەوام کێشی لەشی دادەبەزی و لاواز دەبوو، بە شێوەیەک کە کێشی لەشی زۆر لە تەمەنی خۆی کەمتر بوو، لە کاتێکدا هێشتا تەمەنی نەگەیشتبووە 30 ساڵ.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: سەرەڕای وەرگرتنی چارەسەری بەردەوام، ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە شریهان بۆ یەکجاری ماڵئاوایی کرد و تەرمەکەی بۆ شنگال گواسترایەوە و لە نزیک مەزارگەی شەرەفەدین بە خاک دەسپێردرێت.
قووڵتر: شریهان کچی ژنە پاڵەوانێکە بە ناوی "دایە گوڵێ". دایە گوڵێ ئەو ژنە بوو کە لەنێوان دیلیی داعش و مردندا، مردنی هەڵبژارد. لە کاتی دەستگیرکردنیدا ئەمیرێکی داعشی کوشت و دواتریش خۆی شەهید کرا. ئێستاش وەک هێمایەک بۆ خۆڕاگری و بەرگری، پەیکەرێکی لە ناوەندی شارۆچکەی سنوونێ بۆ دروستکراوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا چیرۆکی ڕاستەقینەی فڕێدانی کەللەسەری گوێدرێژێک ئاشکرا دەکات
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
کوردستان فاوندەیشن پڕۆژەی ژینگەدۆستی بۆ 100 قوتابخانە ڕاگەیاند
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
شەپۆلێکی بارانباراین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
پەیامی هەوراز گوڵپی بۆ چەمچەماڵ: عەیبە ئەم شارە ئاوا بێنازە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

پارێزگاری دهۆک: پێشانگای نێودەوڵەتیی کتێب لە زاخۆ پێشوازی زۆر باشی لێکراوە
15 کاتژمێر لەمەوپێش

پارکی دۆستایەتی چینی میللی لە شاری هەولێر کرایەوە
18 کاتژمێر لەمەوپێش

تاڤگەیەک لە دڵی سرووشتی هەورامان
19 کاتژمێر لەمەوپێش

سێ ملیۆن کەس لە پرۆژەکانی کوردستان فاوندەیشن سوودمەند بوون
21 کاتژمێر لەمەوپێش

دیاردەی جگەرەکێشان لە نێو خانمانی عێراق سنووری عەیبەی کۆمەڵایەتی تێدەپەڕێنێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا چیرۆکی ڕاستەقینەی فڕێدانی کەللەسەری گوێدرێژێک ئاشکرا دەکات
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
کوردستان فاوندەیشن پڕۆژەی ژینگەدۆستی بۆ 100 قوتابخانە ڕاگەیاند
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
شەپۆلێکی بارانباراین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
پەیامی هەوراز گوڵپی بۆ چەمچەماڵ: عەیبە ئەم شارە ئاوا بێنازە
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: بیر لە پێدانی سیستمی بەرگری بە هەرێمی کوردستان دەکەینەوە






