
گۆڕێکی بە کۆمەڵ لە عێراق
ئاڤا نیوز
بڕیارە سبەی چوارشەممە 13-8-2025، لە ڕێوڕەسمێکدا ڕوفاتی 22 کوردی ئێزدی لە قوربانییانی گۆڕە بەکۆمەڵەکانی داعش، ڕادەستی کەسوکارەکانیان بکرێنەوە و لە شنگال بەخاک بسپێردرێن.
چیرۆکی سەرەکی: بڕیارە سبەی چوارشەممە ڕووفاتی 22 کوردی ئێزدی کە لەلایەن داعشەوە زیندەبەچاڵ کران، لە پزیشکی دادی مووسڵەوە بۆ شنگال بگوازرێنەوە، دوای ئەوەی لە بەغدا لە ڕێگەی پشکنینی DNAـەوە ناسنامەکانیان پشتڕاست کرایەوە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بەپێی زانیارییەکان، بڕیارە کاتژمێر 10ـی سەرلەبەیانیی سبەی چوارشەممە 13ـی ئابی 2025، ڕووفاتەکان ڕادەستی کەسوکاریان بکرێنەوە و دواتر لەڕێورەسمێکدا لە گوندی سۆلاغ لە قەزای شنگال بەخاک پسپێردرێن.
بەکگراوند: پێشتر خەیری عەلی، سەرۆکی ڕێکخراوی پاتریکۆر بۆ مافەکانی مرۆڤ، لە ناوەڕاستی مانگی ڕابردوودا ڕایگەیاندبوو، دوای تەواوبوونی ڕێکارەکانی پشکنینی دادوەری و ناسینەوەی ناسنامەی ژمارەیەک لە قوربانییانی کوردی ئێزدی لە فەرمانگەی پزیشکی دادی بەغدا، لە 12-8-2025 ڕوفاتی 22 قوربانی ڕادەستی کەسوکاریان لە قەزای شنگال دەکرێتەوە و ڕۆژی دواتر مەراسیمی بەخاکسپاردنیان بۆ ئەنجام دەدرێت.
زانیاریی زیاتر: سەرۆکی ڕێکخراوی پاتریکۆر ئاماژەی بەوەش کرد کە ڕووفاتەکان پێکدێن لە چوار ژن و 18 پیاو و منداڵیشیان تێدایە و خەڵکی گوند و ناوچەکانی شنگالن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: تا ئێستا دەسەڵاتدارانی عێراق 93 گۆڕی بەکۆمەڵی قوربانییانی کۆمەڵکوژیی کوردانی ئێزدی دۆزیوەتەوە، کە تەنیا 55 گۆڕیان هەڵدراوەتەوە و هێشتا 38 گۆڕی دیکە ماون، لە کۆی 750 ڕووفاتیش کە دەرهێنراون، تەنیا ناسنامەی 274 ڕووفات ناسراوەتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 26 خولەک لەمەوپێش
ڕاستەوخۆ؛ کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی سەرۆک بارزانی و وەزیری بەرگریی ئیتاڵیا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
كاروانێكی دیكەی هاوكارییەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی دەگەیێنرێتە ڕۆژئاوا
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال





