
پرۆژەی ئاوی ئیفراز سێ لەکاتی نۆژەنکردنەوەدا
ئاڤا نیوز
دوو ڕۆژە بۆریی ئاوی ئیفراز سێ لە هەولێر شکاوە، بەڕێوەبەری گشتیی ئاوی هەولێر لەوبارەیەوە دەڵێت "بۆیییەکەمان چاککردووەتەوە و دەست بە دابەشکردنەوەی ئاو دەکەینەوە".
چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی 11-8-2025، بۆریی ئاوی ئیفراز سێ لە هەولێر شکا، بەوهۆیەوە بەشێک لە گەڕەکەکانی هەولێر بێ ئاو بوون.
لێدوانی فەرمی: ڕابەر حوسێن، بەڕێوەبەری ئاوی هەولێر بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، "لەلایەن تیمەکانمانەوە بۆریی ئاوی ئیفراز سێ چاککراوەتەوە، بەهۆی شکانی بۆرییەکەوە خەزانەکانی ئاو بەتاڵ بوون، بۆیە سەرەتا خەزانەکانمان پڕ ئاو کردەوە".
بەڕێوەبەری ئاوی هەولێر دەڵیت: کاتژمێر 06:00ی ئێوارەی ئەمڕۆ تاوەکو کاتژمێر 08:00ی بەیانی ڕۆژی چوارشەممە، دەست بە دابەشکردنی ئاو بۆ گەڕەکەکانی سەر شەقامی 40 مەتری دەکەینەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بۆریی ئاوی ئیفراز سێ لە هەولێر، ئاو بۆ ئەو گەڕەکانە دابین دەکات کە دەکەونە سەر شەقامی شەقڵاوە تاوەکو شوێنی پێشووی ڕۆژنامەی خەبات لە ڕێگەی کەرکووک.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
كاروانێكی دیكەی هاوكارییەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی دەگەیێنرێتە ڕۆژئاوا
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال






