شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوی نوێ
ئاڤا نیوز
جوڵانەوەی نەوی نوێ لە ڕاگەیێنراوێکدا ئیدانەی دەستگیرکردنی شاسوار عەبدولواحید دەکات، لەوبارەیەوە دەڵێت "بە بێ فەرمانی یاسایی هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵەکەی و بۆ شوێنێکی نادریاریان ڕفاندووە".
چیرۆکی سەرەکی: ئەمشەو، شاسوار عەبدولواحید لە ماڵەکەی لە گوندی ئەڵمانی لە شاری سلێمانی، لەسەر ئەو سکاڵایانەی کە لەسەری تۆمارکراوە، لەلایەن هێزێکی ئەمنییەوە دەستگیر کراوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: شەوی سێشەممە 12-8-2025، جوڵانەوەی نەوەی ڕایگەیاند: ئەمشەو هێزێکی دەمامکداری یەکێتیی بەبێ هیچ ئاگادارکردنەوەیەکی یاسایی هەڵیکوتایە سەرماڵی سەرۆکی جوڵانەوەکەمان "شاسوار عەبدولواحید"یان بەرەو شوێنێکی نادیار ڕفاند.
لە ڕاگەیێنراوەکەدا هاتوو، "ئەم کردەوە مافیاگەرییە کە هێزێکی حیزبیی سەرۆکی گەورەترین هێزی ئۆپۆزسیۆنی دەستگیر کردووە، جگە لە شەرمەزاریی و ڕیسوایی هیچ واتایەکی تری نیە".
بەگوێرەی ڕاگەیێنراوەکە، "ڕفاندنی شاسوار عەبدولواحید دوای ئەوە دێت کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ڕایگەیاندووە، ئەگەر لەم هەفتەیەدا کێشەی مووچە چارەسەر نەکرێت، ئەوا لە هەفتەی داهاتوودا بە کرداری نەوەی نوێ هەڵوێستی گرنگی دەبێت".
لەلایەکی دیکەوە: جوڵانەوەی نەوەی نوێ ئەم دەستگیرکردنەی شاسوار عەبدولواحید بە "'ترسنۆکانە و شەرمەزار کەر" ناودەبات.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان بەفر دەبارێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن





