نووسراوی دادگا؛ 10 ڕۆژ لەمەوبەر بڕیاری دەستگیرکردنی شاسوار عەبدولواحید دەرکراوە
- هەواڵ
- 13 ئاب
نووسراوی دادگا - شاسوار عەبدوڵواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوێ
ئاڤا نیوز
شاسوار عەبدوڵواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوێ کاتژمێر 10ی ئەمشەو لەلایەن هێزێکی ئەمنییەوە لە سلێمانی دەستگیر کرا، ئاڤا میدیا هۆکاری دەستگیرکردنەکەی ئاشکرا دەکات.
چیرۆکی سەرەکی: شاسوار عەبدولواحید لە ماڵەکەی لە گوندی ئەڵمانی لەلایەن هێزێکی ئەمنییەوە دەستگیر کراوە، دواتر ڕادەستی پۆلیس کراوە.
نووسراوی فەرمی: بەپێی نووسراوێکی دادگا کە کۆپییەکی دەست ئاڤا کەوتووە و ڕێککەوتی 3-8-ی ئەمساڵی لەسەرە، واتا 10 ڕۆژ لەمەوبەر شاسوار عەبدولواحید لەسەر ژمارەیەک سکاڵای خەڵک دەستگیر کراوە، بەپێی ماددەی 431ی یاسای سزادانی عێراقی کە تایبەتە بە ناوزڕاندن دەستگیر کراوە.
بەپێی نووسراوەکە، پێشتر دادگای سلێمانی لە ساڵی 2019 سزای شەش مانگ زیندانیکردنی بۆ شاسوار عەبدولواحید دەرکردبوو، بەڵام ئامادە نەبووە بچێتە بەردەم دادگا.
هەر لە بڕیارەکەدا چەند خاڵێکی دیکە خراونەتەڕوو، لەوانە:
جووڵانەوەی نەوەی نوێ ڕاگەیێنراوێکی لەبارەی دەستگیرکردنی شاسوار عەبدولواحید بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت: ئەمشەو هێزێکی دەمامکداری سەر بە یەکێتی بەبێ فەرمانی یاسایی هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی شاسوار عەبدولواحید و بۆ شوێنێکی نادیار بردوویانە.
هاوکات، لە دەوروبەری ماڵەکەشی هێزێکی ئەمنی بڵاوی پێ کراوە.
لەلایەکی دیکەوە: بڕیارە ئەمشەو پۆلیسی سلێمانی ڕاگەیێنراوێک لەبارەی دەستگیرکردنی شاسوار عەبدولواحید بڵاوبکاتەوە.
نووسراوی دادگا لەبارەی بڕیاری دەستگیرکردنی شاسوار عەبدولواحید:

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان بەفر دەبارێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن




