
لۆگۆی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵنژاردنەکان. گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
ڕائید مالیکی، پەرلەمانتار، پێشبینی دەکات 400 کاندید لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی 2025 دوور بخرێنەوە و بێبەش بکرێن، ئەمەش لەبەر کاراکردنی چەند بڕگەیەکی هەموارکراوەی یاسای هەڵبژاردن بۆ یەکەمجار و جێبەجێکردنی ڕێساکانی دەستەی لێپرسینەوە و دادپەروەری.
وێنە گەورەکە: بڕیارە لە 11ـی تشرینی دووەمی 2025 هەڵبژاردنی خولی شەشەمی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بەڕێوەبچێت، لە چوارچێوەی ڕێکارەکانی بەر لە هەڵبژاردن، کۆمیسیۆن ژمارەیەک کاندید بەهۆکاری جیا لە کێبەرکێکە دوور دەخاتەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ڕائید مالیکی، ئەندامی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند: هۆکاری زۆری ژمارەی ئەو کاندیدانەی دوورخراونەتەوە کە هەندێکیان پێشتر پەرلەمانتار بوون یان پۆستیان هەبووە دەگەڕێتەوە بۆ جێبەجێکردنی بڕگەکانی یاسای هەموارکراوی هەڵبژاردنی ژمارە 12ـی ساڵی 2018، هەموارەکە بۆ یەکەمجار بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمان کاری پێدەکرێت، بەو پێیەی لە ماددەی حەوت ئاماژە بە دوورخستنەوەی تاوانبارانی سەرپێچیکردن لە دۆسیەکانی گەندەڵی، شەرەف، دارایی، کارگێڕی و تاوانەکانی ناوزڕاندن دەکات.
بە گوتەی ناوبراو، ئەو تاوانبارانە دووردەخرێنەوە تەنانەت ئەگەر یاسای لێبوردنی گشتیش بیناگرێتەوە.
زانیاریی زیاتر: هۆکارەکەی تریش بە گوتەی ناوبراو دەگەڕێتەوە بۆ “جێبەجێکردنی بڕگەکانی دەستەی لێپرسینەوە و دادپەروەری کە لە ساڵانی پێشوودا چاوپۆشییان لێکرابوو."
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 25 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 49 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 49 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 50 خولەک لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایەکی زانکۆی کۆبانێ: گرفتی كەمیی ئاو و خۆراك و دەرمان لە كۆبانێ هەیە






