ڕوانگەیەکی ئابووریی: نۆژەنکردنەوەی هێڵی کەرکووک - بانیاس پێویستی بە زیاتر لە 400 ملیۆن دۆلارە
- هەواڵ
- 14 ئاب

دیمەنی هێڵی بۆریی نەوتی کەرکووک - بانیاس. وێنە؛ ئەرشیف
ئاڤا نیوز
بەپێی ڕوانگەی "ئیکۆ عێراق"ـی تایبەتمەند بە بواری ئابووری، تێچووی چاککردنەوەی هێڵی بۆریی کەرکووک - بانیاس بۆ دووبارە کارپێکردنەوەی، زیاتر لە 400 ملیۆن دۆلاری پێویستە و عێراق و سووریا توانای جێبەجێکردنی ئەم پڕۆژەیەیان نییە.
بۆچی گرنگە: هێڵی بۆریی کەرکووک - بانیاس بە یەکێک لە گرنگترین پڕۆژەکانی هەناردەکردنی نەوتی عێراق دادەنرێت، چونکە کێڵگەکانی نەوتیی کەرکووک بە بەندەری بانیاسی سووریا لەسەر دەریای سپیی ناوەڕاست دەبەستێتەوە، ئەمەش بۆ بازاڕکردنی نەوتی عێراق بە دەروازەیەکی ستراتیژیی دادەنرێت.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ڕوانگەی "ئیکۆ عێراق" لە ڕاگەیێنراوێک ڕایگەیاند: ئەو پشکنینانەی بۆ دیاریکردنی شوێنی ژەنگ و زیانەکانی بۆرییەکە دەکرێت، نزیکەی پێنج ملیۆن دۆلاری تێدەچێت، هاوکات تێچووی چاککردنەوەکەی لە نێوان 400 بۆ 600 ملیۆن دۆلار دەبێت.
زانیاریی زیاتر: ڕوانگەکە ڕوونیکردەوە، عێراق و سووریا توانای دابینکردنی بودجەی چاککردنەوەی بۆرییەکەیان نییە.
چارهسهرهكان: بەگوێرەی ڕوانگەکە، باشترین چارەسەر بۆ دووبارە هەناردەی نەوتی کەرکووک بۆ سووریا دروستکردنی هێڵێکی نوێییە بە توانایەکی زیاترەوە، ئەویش لە ڕێگەی وەبەرهێنان یان گرێبەستکردن لەگەڵ وڵاتێکی سێیەم کە خاوەنی شارەزایی و توانای دارایی بێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- تەندروستی
- 20 خولەک لەمەوپێش
بەرەی گەل: تەندروستی پۆڵاد شێخ جەنگی بەرەو باشبوون دەچێت
- کوردستان
- 31 خولەک لەمەوپێش
دابەشکردنی نەوتی سپی لە ناوچە شاخاوییەکان دەستپێدەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گرێبەستی پڕۆژەی ئاوی دووكان – سلێمانی سێ واژۆ دەكرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئەڵمانیا دەسەڵات بە پۆلیس دەدات درۆن بخەنە خوارەوە
14 کاتژمێر لەمەوپێش
چیرۆکێکی کاریگەر؛ مردنی کچێک لە سەقز ژیانی دایک و باوکی گۆڕیوە بۆ تراژیدیا
15 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا خەڵاتی دیجیدەی نێودەوڵەتی لە نیویۆرک دەباتەوە
23 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر وردەکاریی کۆبوونەوەی مەزڵووم عەبدی و ئەحمەد شەرع ئاشکرا دەکات
7 تشرینی یەکەم
شاخەوانێکی کورد بەسەر لووتکەی شاخی پیرۆ سەردەکەوێت
7 تشرینی یەکەم
- کوردستان
- 31 خولەک لەمەوپێش
دابەشکردنی نەوتی سپی لە ناوچە شاخاوییەکان دەستپێدەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گرێبەستی پڕۆژەی ئاوی دووكان – سلێمانی سێ واژۆ دەكرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکی ئیسرائیل: ترەمپ شایەنی خەڵاتی ئاشتییە
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
حەماس بارمتە ئیسرائیلییەکان بە مەرج ئازاد دەکات