
دیمەنی ئاماژەیی بۆ جەڵتەی دڵ. وێنە؛ ئەرشیف
ئاڤا نیوز
پسپۆڕێکی نەخۆشییەکانی دڵ و بۆرییەکانی خوێن، ئاماژە بەوە دەکات کە ئاوسانی قاچەکان، ئازاری دڵ لە کاتی چالاکیی جەستەییدا، ئازاری پشت ئێسکی سنگ، ئەو نیشانانەن کە پێش جەڵتەی دڵ ڕوودەدەن.
نیشانەکان: ئاوسانی قاچەکان یەکێکە لە نیشانەکانی سستیی دڵ. هەروەها نەخۆش پێش جەڵتەی دڵ، لە کاتی چالاکیی جەستەییدا هەست بە ئازاری دڵ دەکات، لەوانەیە ئەم ئازارانە تەنانەت لەگەڵ کەمترین ماندووبوونی جەستەیی سادەشدا دەربکەون."
لێدوانی فەرمی: دکتۆرە یولیا مارشینتسیڤا، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی دڵ و بۆرییەکانی خوێن ڕایگەیاند، "ئەگەر ئازاری ناوچەی دڵ تەنانەت لە کاتی پشوودانیشدا کەسەکەی بێزار کرد، ئەوا ئەمە بە دۆخێکی پشتگوێخراو دادەنرێت کە پێویستی بە ئاگالێبوون هەیە."
وتیشی: "ئەگەر کەسێک تووشی تەنگەنەفەسی، ئازار و گوشار لە پشت ئێسکی سنگەوە بوو، ئەوا ئەمانە نیشانەن و پێویستە دەستبەجێ سەردانی پزیشک بکات."
لەلایەکی دیکەوە: بەگوێرەی توێژینەوەیەک کە لەلایەن زانایانی کۆلێژی پزیشکیی زانکۆی هارڤاردەوە ئەنجامدراوە، دەریخستووە کە دڵەکزێ لەوانەیە نیشانەی نزیکبوونەوەی "جەڵتەی دڵی بێدەنگ" بێت کە جۆرێکە لە جەڵتەی دڵ و نەخۆشەکە هەستی پێناکات.
هەروەها ئەنجامی توێژینەوەکانی دیکە دەریانخستووە کە هەستکردن بە سوتانەوە لە سنگدا زۆرجار پێش ڕوودانی جەڵتەی دڵ دێت. نیشانە سەرەکییەکانی جەڵتەی ماسولکەی دڵ بریتین لە ئازاری تووندی سنگ و هەستکردن بە گرژبوون.
سەرچاوە: نۆڤۆستی + ڕۆژنامەی "ئیزڤیستیا"
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 42 خولەک لەمەوپێش
چێشتخانە گەڕۆکەکە ئەمڕۆ لە چەمچەماڵ دەست بە دابەشکردنی خواردن دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

شۆڕشێک لە نەشتەرگەری؛ چاوێکی ڕۆبۆتی داهێنراوە زۆر لە چاوی مرۆڤ بەهێزترە
40 خولەک لەمەوپێش

بەوێنە؛ کاروانی هاوکارییەکانی ئاڤا میدیا لەناو شاری چەمچەماڵ
17 کاتژمێر لەمەوپێش

بە وێنە؛ کۆتا شەوی هەڵمەتی ئاڤا بۆ کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ لێقەوماوانی سنووری چەمچەماڵ
13 کانوونی یەکەم

هاووڵاتییەکی دهۆک بە گریانەوە 2500 دۆلار بۆ هەڵمەتی ئاڤا دەهێنێت
13 کانوونی یەکەم

ئەندازیارانی ژیریی دەستکرد بوونە کەسایەتیی ساڵی گۆڤاری تایم
12 کانوونی یەکەم
- تەندروستی
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
25 تۆن دەرمان و پێداویستی پزیشكی ڕادەستی نەخۆشخانەی چەمچەماڵ كرا
- تەندروستی
- 13 کانوونی یەکەم
وەزیری تەندروستی دەرمان و کەلوپەلی پزیشکیی گەیاندە چەمچەماڵ
- تەندروستی
- 8 کانوونی یەکەم
باشترین ڕێگاکان بۆ ڕێگری لە قژ هەڵوەرین ئاشکرا دەکرێت






