لە ماوەی 24 کاتژمێردا لە غەززە بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیل 100 کەس کوژراون
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 14 ئاب

دیمەنی دووکەڵی بۆردوومانەکانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە. وێنە؛ AP
ئاڤا نیوز
سەرچاوە فەڵەستینییەکان ئاشکرایان کرد، بەهۆی بۆردوومانە بەردەوامەکانی سوپای ئیسرائیل لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 100 کەس لە کەرتی غەززە کوژراون.
وێنە گەورەکە: سەڕەرای هەوڵە نێودەوڵەتییەکان بۆ ڕاگرتنی هێرشەکانی ئیسرائیل، بەڵام دۆخی مرۆیی کەرتی غەززە بەهۆی بۆردوومان و گەمارۆ بەردەوامەکانی سوپای ئیسرائیل تا دێت خراپتر دەبێت تەنیا لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 100 کەس لەو کەرتە کوژراون.
لەلایەکی دیکەوە: هەر بەهۆی گەمارۆکانی سەر کەرتی غەززە و نەگەیشتنی هاوکارییە مرۆییەکان بۆ خەڵکی، تا دێت ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی برسێتییەوە بەرزتر دەبنەوە، تەنیا لە ماوەی ڕۆژێکدا هەشت کەس لە برسان مردوون.
ژمارەکان وادەڵێن: لە سەرەتای دەستپێکردنی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە لە 7ـی ئۆکتۆبەری ساڵی 2023 تاوەکو ئێستا 61 هەزار و 722 کەس کوژراون و 154 هەزار و 525 کەسی دیکەش برینداربوون، هاوکات 235 کەس بەهۆی برسێتییەوە گیانیان لەدەستداوە کە 106ـیان منداڵن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- ژینگە
- 25 خولەک لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 7 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە






