
باڵەخانەی سەرۆکایەتی زانکۆی سەڵاحەدین
ئاڤا نیوز
بۆ پێشوازیکردن لە ساڵی نوێی خوێندنی 2025-2026، زانکۆی سەڵاحەدین ئامادەکارییەکانی بۆ پرۆسەی خوێندن دەستپێدەکات.
چیرۆکی سەرەکی: بڕیارە 2025-09-07، ساڵی نوێی خوێندن لە زانکۆی سەڵاحەدین دەستپێبکات، بۆ ئەم مەبەستەش سەرۆکایەتی زانکۆ و کۆلێژ و بەشەکان ڕاسپێردراون، تا ئامادەکارییەکانیان دەستپێبکەن.
لێدوانی فەرمی: سامان عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی زانکۆی سەڵاحەدین بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: ڕۆژی 2025-09-01، مامۆستایان و تۆمارکردنی مۆدڵەکانی خوێندن و وەرگرتنی مامەڵەی بەشەناوخۆیی شەهید شەوکەتی کوڕان و 18ـی شوباتی کچان دەستبەکاردەبن.
لەلایەکی دیکەوە: بەڕێوەبەری تۆماری گشتی ڕاسپێردراوە، بۆ ئەوەی هەماهەنگی تەواو لەگەڵ سەرجەم تۆمارەکان بکات، تا ڕێکارەکانی خۆتۆمارکردن بۆ بەشەناوخۆییەکان ئامادە بکرێت. هاوکات ڕاگری سەرجەم کۆلێژەکان و سەرۆک بەشەکان بۆ پێشوازی و هاتنەوەی قوتابیان ڕاسپێردراون.
سەرۆکایەتی زانکۆی سەڵاحەدین تیمەکانی ڕاسپاردووە، بۆ ئەوەی لە ڕۆژی 2025-08-25 بەشە ناوخۆییەکان پاکبکرێنەوە ئامادە بکرێن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
كاروانێكی دیكەی هاوكارییەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی دەگەیێنرێتە ڕۆژئاوا
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال






