
نەخشەی ڕێڕەوی فڕۆکەکەی لاریجانی لە عێراقەوە بۆ لوبنان
ئاڤا نیوز
میدیاکانی تورکیا ئاشکرایان کرد کە دەسەڵاتدارانی سووریا، دوێنێ چوارشەممە، ڕێگرییان لە فڕۆکەیەک کردووە کە بەرپرسێکی باڵای ئێرانیی هەڵگرتووە، لە بەکارهێنانی ئاسمانی سووریا، ئەمەش فڕۆکەکەی ناچار کردووە ڕێڕەوەکەی بگۆڕێت.
چیرۆکی سەرەکی: بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە 13ـی ئاب عەلی لاریجانی، ئەمینداری نوێی ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران دوای سەردانەکەی بۆ عێراق سەردانی لوبنانی کرد و لە فڕۆکەخانەی بەیرووت لەلایەن بەرپرسانی لوبنانەوە پێشوازیی لێکرا.
بڵاوکراوەی فەرمی: ماڵپەڕی "تورکیا ئەلیەوم" ئاماژەی بەوەدا کە دەسەڵاتدارانی سووریا ڕەتیانکردووەتەوە مۆڵەتی چوونەناو کایەی ئاسمانیی سووریا بدەنە فڕۆکەیەکی ئێرانی کە عەلی لاریجانی، ئەمینداری گشتیی ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێرانی هەڵگرتبوو، لە کاتی گەشتەکەیدا لە عێراقەوە بۆ لوبنان، ئەمەش فڕۆکەکەی ناچار کردووە ڕێڕەوەکەی بگۆڕێت و بە ئاسمانی تورکیادا تێپەڕێت.
هۆکارە زانراوەکان: ئەم هەنگاوە لە چوارچێوەی سیاسەتێکدایە کە لە مانگی کانوونی یەکەمی ڕابردووەوە پەیڕەو دەکرێت، کە بریتییە لە قەدەغەکردنی هاتنەناوەوەی سەرجەم فڕۆکە ئێرانییەکان بۆ ئاسمانی سووریا، ئەمەش دوای ڕووخانی ڕژێمی بەشار ئەسەدی سەرۆکی لەسەرکارلادراو دێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ڕێگریکردنی دەسەڵاتدارانی سووریا لە تێپەڕبوونی فڕۆکە ئێرانییەکان، هێڵەکانی پێشووی گەیاندنی چەک و چەکداری بۆ "حیزبوڵڵا" لە لوبنان ڕاگرتووە، هەروەها جەختی لە پچڕانی تەواوەتیی پەیوەندییەکانی نێوان حکومەتی سووریا و تاران کردووەتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 5 خولەک لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
- هەواڵ
- 39 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- ژینگە
- 57 خولەک لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 39 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن






