
بە جێبەجێکردنی ئەم پڕۆژەیە، لەناو شاری هەڵەبجە 45 مۆلیدەی ئەهلی دەکوژێندرێتەوە؛ گرافیک ئاڤا
ئاڤا نیوز
بڕیارە لەگەڵ دەستپێکی مانگی ئەیلولدا، پارێزگای هەڵەبجە وەک چوارەمین پارێزگای هەرێمی کوردستان، بچێتە چوارچێوەی پڕۆژەی ڕووناکییەوە و هاوڵاتیانی شارەکە ببنە خاوەنی کارەبای 24 کاتژمێری.
وێنە گەورەکە: ئەم هەنگاوە کە بەشێکە لە بەرنامەی کاری کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ دابینکردنی خزمەتگوزاریی پرۆژەی ڕووناکی کە ئامانجییەتی کارەبای 24 کاتژمێری بۆ تەواو کوردستان دابین بکات.
چیرۆکی سەرەکی: تیمەکانی جێبەجێکاری پڕۆژەی ڕووناکی لە 15ی تەممووزی ئەمساڵەوە گەیشتوونەتە پارێزگای هەڵەبجە و دەستیان بە کارەکانیان لەسەر فیدەر و گۆڕەرەکانی کارەبا کردووە. ئێستا قۆناغی دووەمی پڕۆژەکە دەستیپێکردووە و ماوەی سێ ڕۆژە نامیلکەی زانیاری و خۆتۆمارکردن بەسەر 41,600 هاوبەشی کارەبادا لە سنوورەکە دابەش دەکرێت.
لێدوانی فەرمی: ئەندازیار کاوان کەریم، بەڕێوەبەری کارەبای پارێزگای هەڵەبجە، بە ئاڤای ڕایگەیاند: "بە جێبەجێکردنی ئەم پڕۆژەیە، لەناو شاری هەڵەبجە 45 مۆلیدەی ئەهلی دەکوژێندرێتەوە. لە دەرەوەی شاریش نزیکەی 60 گوند کە خاوەنی مۆلیدە بوون، کێشەی گەورەیان بۆ دروست ببوو، چونکە نەیاندەتوانی ئیدارەی مۆلیدەکانیان بکەن." ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد کە گوندەکان تەنها سێ کاتژمێر کارەبایان لە نیوەڕواندا هەبووە، ئەمەش کێشەی بۆ جووتیاران دروستکردبوو، بەڵام بەم پڕۆژەیە ئەو کێشەیە چارەسەر دەبێت.
هاووڵاتیان بە پەرۆشەوە چاوەڕێی گەیشتنی کارەبای بەردەوام دەکەن. شاد حەیدەر، یەکێک لە هاوڵاتیانی شارەکە، وتی: "وڵاتانی پێشکەوتووی دنیا هەموویان کارەبای 24 کاتژمێریان هەیە، ئەمە خزمەتێکی زۆر گەورەیە. منیش وەک تاکێکی کورد زۆرم پێ باشە و هیوادارم بتوانین سودی لێوەربگرین، چونکە بەرەوپێشچوونی کوردستان، بەرەوپێشچوونی هەموو تاکێکە."
لەلایەکی دیکەوە، کارمەند ئەکرەم، هاوڵاتییەکی تر، ئاماژەی بە ئاسانکارییەکانی ئەم پڕۆژەیە کرد و وتی: "کێشەی جۆزەهەڵدانەوە و کارەبا بڕان نامێنێت، ئیتر چاوەڕێ ناکەیت کەی کارەبای حکومی دێتەوە یان مۆلیدە ئیش دەکات. ئەمە پڕۆژەیەکی باش و بەردەوامە کە حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کابینەی نۆیەمدا جێبەجێی دەکات. پێموایە خەڵکێکی زۆر پێی ڕازی دەبن.
جێبەجێکردنی پڕۆژەی ڕووناکی لە هەڵەبجە، جگە لە دابینکردنی کارەبای بەردەوام بۆ نزیکەی 25 هەزار و 600 هاوبەش لە سەنتەری شارەکە، کاریگەرییەکی بەرچاوی لەسەر ژینگەش دەبێت. بە کوژاندنەوەی دەیان مۆلیدەی ئەهلی، ڕێژەیەکی زۆر لە ژاوەژاو و پیسبوونی ژینگە کەم دەبێتەوە، کە یەکێکە لە ئامانجە سەرەکییەکانی پڕۆژەکە.
باکگراوند: پڕۆژەی ڕووناکی کە پێشتر لە هەولێر، سلێمانی و دهۆک جێبەجێکراوە، ئامانجیەتی تا کۆتایی ساڵی 2026 تەواوی هەرێمی کوردستان بکاتە خاوەنی کارەبای 24 کاتژمێری.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ پێنج گەڕەکی ڕانیە بێ خزمەتگوزارین





