کۆچبەران ڕێگەی ئاوی بەکاردێنن بۆ گەیشتن بە ئەوروپا - گرافیکی ئاڤا
ئاڤا نیوز
بە هەوڵی ئاڤا میدیا شەش کۆچبەر کورد لە لیبیا دەدۆزرێنەوە، دوای هەوڵەکانی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە ئازاد دەکرێن و دەگەڕێنرێنەوە هەرێمی کوردستان.
وێنە گەورەکە: لیبیا بووە بە یەکێک لە ڕێڕەوەکانی گەیشتن بە وڵاتانی ئەوروپا بە ڕێگەی نایاسایی، بەشێک لە گەنجانی کوردستان و وڵاتانی دیکەی ناوچەکە بۆ گەیشتن بە کەناراوەکانی ئیتاڵیا ڕێگای ئەو وڵاتە بەکاردەهێنن، بەڵام لەلایەن هێزە ئەمنییەکان دەستگیر دەکرێن و ڕووبەڕووی دۆخی نەخوازراو و ئەشکەنجەدان دەبنەوە.
چیرۆکی سەرەکی: پێنج گەنجی خەڵکی چوارقوڕنە و گەنجێکی دۆڵی شاورێ لە سنووری قەزای ڕانیە، ڕۆژی دووشەممە 8-7-2025 لە فڕۆکەخانەی هەولێرەوە بەرەو عەممانی ئوردن بەڕێکەوتوون، لەوێشەوە چوونەتە بەنغازی لە لیبیا، ڕۆژی دووشەممە 21-7-2025، ویستویانە لە بەنغازییەوە بچنە تەرابلوس، بەڵام هەر لە بەنغازی دەستگیر کراون.
لێدوانی فەرمی: سەلیم پاشا، ڕاوێژکاری پێشکەوتووی فەرمانگەی پەیوەندیییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە ئاڤای ڕاگەیاند: تەواوی ڕێکارەکانی تایبەت بە گەڕانەوەی ئەو گەنجانە کراون و بەزووترین کات دەگەڕێنرێنەوە هەرێمی کوردستان. هاوکات فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە هەماهەنگی تەواوی لەگەڵ باڵیۆزخانەی عێراق هەیە بۆ گەڕاندنەوەی کۆچبەران.
لەلایەکی دیکەوە: د. ئەحمەد سەحاف، هەڵسوڕێنەری باڵیۆزخانەی عێراق لە لیبیا بە ئاڤای گوت: لەگەڵ فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان هەماهەنگیی تەواومان هەیە، هەر کە زانیارییەکانمان لەڕێگەی فەرمانگەکەوە بەدەست گەیشت، هەوڵەکانی ئازادکردنی ئەو گەنجانە دەستیپێکرد و خۆشحاڵانە دەگەڕێنەوە نێو کەسوکاریان، هەروەها سوپاسی ئاڤا میدیا دەکەین کە بەدواداچوونی بەردەوام لەبارەی کەیسی کۆچبەرانی کوردستان و عێراق لە لیبیا دەکات و زانیارییەکان وەک خۆی دەگوازێتەوە.
زانیاریی زیاتر: لەڕێگەی ئاڤا میدیاوە خێرخوازێک بلیتی فڕۆکەی بۆ گەڕانەوەی ئەو شەش گەنجە دابین کردووە، کاتژمێر 10:30ـی بەیانی سبەی هەینی بە کاتی لیبیا، لە فڕۆکەخانەی بەنغازییەوە دەردەچن و کاتژمێر 01:30ـی دوای نیوەڕۆی هەمان ڕۆژ دەگەنە قاهیرە لە میسر، دوای مانەوە بۆ زیاتر لە 11 کاتژمێر، لە 12:45 خولەکی شەوی هەینی لەسەر شەممە بەرەو هەولێر بەڕێ دەکەون، لە 03:10 خولەکی بەربەیانی شەممە دەگەنەوە هەرێمی کوردستان.
باکگراوند: ئاڤا میدیا ناو و زانیاری و پاسپۆرتی ئەو شەش گەنجەی گەیاندبوویە فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، دوای هەوڵێکی زۆر بڕیاری ئازادکردنیان درا، بە ئازادکردنیشیان ژمارەی ئەو کۆچبەرە کوردانەی ئاڤا میدیا هەوڵی ئازادکردنیانی داوە، دەبێتە 30 کۆچبەر.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 14 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ: تەقەکەرەکەی واشنتن باجێکی قورس دەدات
- کوردستان
- 49 خولەک لەمەوپێش
ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق: هێرشەکەی سەر کۆرمۆر تیرۆریستییە
- هەواڵ
- 55 خولەک لەمەوپێش
پارێزگاری سلێمانی سەرکۆنەی تووندی هێرشەکەی سەر کێڵگەی کۆرمۆر دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

گەنجێکی خورماڵ دارتوویەکی 70 ساڵە دەکات بە ژووری دانیشتن
10 کاتژمێر لەمەوپێش

ژنێکی هەڵەبجەیی خەڵاتێکی نێودەوڵەتی لە یۆنان دەباتەوە
10 کاتژمێر لەمەوپێش

حكومەتی ئەڵمانیا پشتیوانیی ئەنجامدانی یاریی دۆستانەی نێوان دهۆك و شتوتگارت دەكات
11 کاتژمێر لەمەوپێش

دادگاییکردنی فەزڵ شاکر بۆ مانگی شوبات دواخرا
15 کاتژمێر لەمەوپێش

لە لاهای باس لەو تاوانانە دەکرێت کە بەرامبەر بە کورد کراون
16 کاتژمێر لەمەوپێش
- جیهان
- 14 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ: تەقەکەرەکەی واشنتن باجێکی قورس دەدات
- هەواڵ
- 34 خولەک لەمەوپێش
ڕاگەیێنراوێکی خێرا لە داناغازەوە لەبارەی هێرشکردنە سەر کێڵگەی کۆرمۆر
- کوردستان
- 49 خولەک لەمەوپێش
ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق: هێرشەکەی سەر کۆرمۆر تیرۆریستییە
- هەواڵ
- 55 خولەک لەمەوپێش
پارێزگاری سلێمانی سەرکۆنەی تووندی هێرشەکەی سەر کێڵگەی کۆرمۆر دەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کارەبای 24 کاتژمێری بۆ پێنج کاتژمێر کەم دەبێتەوە






