
دیمەنێکی ئاسمانی تاران بەهۆی پیسبوونی کەشوهەواکەی زۆر بە کەمی دەبینرێت
ئاڤا نیوز
بەهۆی پیسبوونی کەشوهەوا لە ئێران، چەند شارێک هێڵی سووریان تێپەڕاندووە و تارانی پایتەخت یەکێکە لەو شارانە. داوا لە هاووڵاتییان دەکرێت بەبێ دەمامک نەچنە دەرەوە.
وێنە گەورەکە: پیسبوونی کەشوهەوا بە یەکێک لە هۆکارەکانی نەخۆشی و مردن لە جیهان دادەنرێت، ئێران یەکێکە لەو وڵاتانەی کە زۆرجار ڕووبەڕووی ئەم کێشەیە دەبێتەوە، کەشناسی و تەندروستی ئێران هاووڵاتیان لەپیسبوون و تێپەڕبوونی چەند شارێکی ئێران لە هێڵی سوور ئاگادارکردەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: شەهریار عەسکەری، بەڕێوەبەری پەیوەندییە گشتییەکانی بەڕێوەبەرایەتیی ژینگەی خوزستان ڕایگەیاند: تاران، ئەهواز و مەشهەد لەو شارانەن کە هێڵی سووری پیسی هەوایان تێپەراندووە، داوا لە هاووڵاتییان دەکات بەبێ دەمامک نەچنە دەرەوە یان بۆ کاری پێویست نەبێت لە ماڵەکانیان نەچنە دەرەوە و بمێننەوە.
لەلایەکی دیکەوە: جێگری سەنتەری توێژینەوەی کوالێتی هەوا و گۆڕانی کەشوهەوا له زانکۆی زانسته پزیشکییەکانی شەهید بەهەشتی تاران دەڵێت: تەنیا لە ساڵی 2024 لە ئێران 35 هەزار کەس بەهۆی پیسی هەوا تووشی نەخۆشی بوون و گیانیان لەدەستداوە کە ئامارێکی مەترسیدارە بۆ ئەو وڵاتە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە سەرەتای ساڵ لە ئێران تاوەکو ئەمڕۆ تاران شەش ڕۆژ هەوای زۆر پاک و 84 ڕۆژ هەوای نیمچە پاکی هەبووە، ئەمەش بە نائاسایی ناودەبرێت و شارەزایان دەڵێن، ئەم پیسی هەوایە بۆ کەسانی تەندروست باشیش مەترسی توشبوونی نەخۆشی هەیە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 5 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 29 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 29 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 30 خولەک لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایەکی زانکۆی کۆبانێ: گرفتی كەمیی ئاو و خۆراك و دەرمان لە كۆبانێ هەیە





