نەبەز عەبدولحەمید: ڕێگە بە هیچ شوێنێكی بازرگانی نادرێت بێ ڕەزامەندیی پێشوەختە ڕیكلام بكات
- هەواڵ
- 15 ئاب

یەكێک لە شێوازەکانی ڕیکلامکردن و نمایشکردنی لەسەر شاشە
ئاڤا نیوز
قایمقامی قەزای ناوەندی هەولێر، جەخت دەكاتەوە كە ڕیكلامكردن لەسەر شۆستە و شەقامەكان یاسا و ڕێنمایی تایبەت بە خۆیان هەیە و ڕێگە بەهیچ كۆمپانیا و شوێنێكی بازرگانی نادرێت بەدەر لەوە ڕیكلام بكات.
وێنە گەورەكە: لە هەرێمی كوردستان دوو جۆرە ڕیكلامكردن هەیە، یەكێكیان لەسەر شەقام و شۆستە و باڵەخانەكان دادەنرێن یاخود هەڵدەواسرێن، جۆری دووەمیان ئەوەیە كە لە میدیا و سۆشیال میدیا دەكرێت، بەرپرسانی لایەنە پەیوەندیدارەكان هاوڕان لەسەر ئەوەی كە كۆنتڕۆڵكردنی ڕیكلام لەسەر شەقامەكان و لەنێو میدیاش ئاسانە و بە یاسا و ڕێنمایی ڕێكخراوە بەڵام كۆنتڕۆڵكردنی ڕیكلام لە سۆشیال میدیا و تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانی كارێكی زەحمەتە.
لێدوانی فەرمی: نەبەز عەبدولحەمید، قایمقامی قەزای ناوەندی هەولێر بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: سەبارەت بە ئەو جۆرە ڕیكلامەی كە لەسەر شەقام و شۆستەكان دەكرێت لەلایەن كۆمپانیا و شوێنە بازرگانییەكان، ئەم جۆرە ڕیكلامە ڕێكخراوە و چەند كۆمپانیایەك لەگەڵ سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر بەپێی یاسا و ڕێنماییە بەردەستەكان گرێبەستیان هەیە و ڕیكلام تەنیا لەڕێگەی ئەوانەوە دەكرێت، هیچ كەس و لایەنێك بێ ڕەزامەندیی شارەوانی بۆی نییە ڕیكلام بكات.
- لە شارەوانی لیژنەی تایبەت بە ڕیكلام هەیە و پێویستە هەر ڕیكلامێك لەڕووی قەبارە و جۆر و شێوەیەكەی ڕەزامەندی لەسەر بدرێت بە پێچەوانەوە هەر كەسێك بۆ ئەو ڕێنماییانە ڕیكلام بكات ئەوا ڕێوشوێنی یاسایی لەبەرامبەر دەگیرێتە بەر.
- تیم و لیژنەكانی قایمقامییەت بە هەماهەنگی لەگەڵ شارەوانییەكان ڕۆژانە ئەو ڕیكلامانە لەسەر شەقام و شۆستەكان لادەدەن كە بێ مۆڵەت و ڕەزامەندی دانراون، هیچ شوێنێكی بازرگانی بۆی نییە ڕیكلام بكات ئەگەر ڕەزامەندیی پێشوەختەی نەبێت.
- مەرجە جۆر و قەبارە و ناوەڕۆكی ڕیكلامەكە لەگەڵ داب و نەریتی كۆمەڵگە بگونجێت ئینجا ڕێگەی پێدەدرێت.
لەلایەكی دیكەوە: شێروان، بەڕێوەبەری گشتیی چاپ و بڵاوكراوەكان و ڕاگەیاندن لە وەزارەتی ڕۆشنبیری بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: ڕیكلامی بازرگانی لە هەرێمی كوردستان یاسای هەیە ئەویش بریتییە لە یاسای ژمارە چواری ڕیكلامی بازرگانی كە ساڵی 2019 دەرچووە، هاوكات وەزارەتی ڕۆشنبیری ڕێنمایی تایبەتی بە ڕیكلام لە میدیای بینراو و بیستراو دەركردووە و قەدەغەكراوەكانیش دیار كراون
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 16 خولەک لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
- هەواڵ
- 50 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- ژینگە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 50 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن






