
جێبەجێکردنی ڕووناکی لە سەنتەری پارێزگای دهۆک
ئاڤا نیوز
تا کۆتایی ئەم مانگە، گەڕەکەکانی شندۆخا، ئیتیتێ، تەناهی و حەوشکێ لە سەنتەری شاری دهۆک، دەبنە خاوەنی کارەبای 24 کاتژمێری، بەمەش تەواوی گەڕەکەکانی شارەکە لە پرۆژەی ڕووناکی سوودمەند دەبن.
وێنە گەورەکە: مانگی تشرینی دووەمی ساڵی ڕابردوو، مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، پڕۆژەی ڕووناکیی کارەبای 24 کاتژمێریی ڕاگەیاند و بەپێی پڕۆژەکە؛ تا کۆتایی ساڵی 2026، تەواوی هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان لە پڕۆژەکە سوودمەند دەبن.
زانیاریی بەدەستهاتوو: سەرچاوەیەک لە تیمی پرۆژەی ڕووناکی تایبەت بە ئاڤا ڕایگەیاند، پاش تەواوبوونی پرۆژەی ڕووناکی لە سەرجەم گەڕەکەکانی سەنتەری شاری دهۆک، لە هەنگاوی داهاتوودا کارەبای 24 کاتژمێری دەگەیێندرێتە قەزا و ناحیەکانی پارێزگای دهۆک و بڕیارە لە نزیکترین کاتدا تەواوی ناوچەکانی پارێزگای دهۆک لە پرۆژەی ڕووناکی سوودمەند بن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە سەنتەری شاری دهۆک، پرۆژەی ڕووناکیی کارەبای 24 کاتژمێری گەیشتووەتە 81 هەزار هاوبەش لە کۆی 118 هەزار هاوبەشی کارەبا لە شارەکە، لەسەر ئاستی کۆی پارێزگای دهۆکیش نزیکەی 70%ـی هاوبەشانی کارەبا لە پرۆژەی ڕووناکی سوودمەند بوونە. هاوکات بەهۆی پرۆژەکەوە، 310 موەلیدەی گەڕەکەکانی ئەو شارە کوژاوەتەوە.
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا سزا بەسەر چەند کەس و کۆمپانیایەکی حەشدی شەعبی دەسەپێنێت
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەولێر کێشەی بنەڕەتی پچڕانی کارەبای چەند گەڕەکێک چارەسەر دەکرێت
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی کورسی خوێندنی بەخۆڕایی لەڕێگەی ئاڤاوە گەیشتە 62 کورسی
- بزنس
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
گەنجینەی ئەمریکا سزای نوێ بەسەر ئێراندا دەسەپێنێت
- ڕاپۆرت
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
وردەکاری ڕێککەوتنی حەماس و ئیسرائیل
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئەڵمانیا دەسەڵات بە پۆلیس دەدات درۆن بخەنە خوارەوە
8 تشرینی یەکەم
چیرۆکێکی کاریگەر؛ مردنی کچێک لە سەقز ژیانی دایک و باوکی گۆڕیوە بۆ تراژیدیا
8 تشرینی یەکەم
ئاڤا میدیا خەڵاتی دیجیدەی نێودەوڵەتی لە نیویۆرک دەباتەوە
8 تشرینی یەکەم
بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر وردەکاریی کۆبوونەوەی مەزڵووم عەبدی و ئەحمەد شەرع ئاشکرا دەکات
7 تشرینی یەکەم
شاخەوانێکی کورد بەسەر لووتکەی شاخی پیرۆ سەردەکەوێت
7 تشرینی یەکەم
- عێراق
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا سزا بەسەر چەند کەس و کۆمپانیایەکی حەشدی شەعبی دەسەپێنێت
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەولێر کێشەی بنەڕەتی پچڕانی کارەبای چەند گەڕەکێک چارەسەر دەکرێت
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی کورسی خوێندنی بەخۆڕایی لەڕێگەی ئاڤاوە گەیشتە 62 کورسی
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
بە فێڵێکی نوێ پارە لە کارمەندانی دیلیڤەری وەردەگیرێت