
بازاڕی ئەلیکترۆنی لە ئینتەرنێت
ئاڤا نیوز
بەپێی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەوانی ئەمریکی، عێراق لە ڕیزبەندی دەیەمی وڵاتانی عەربییە لە بواری بازاڕکردنی ئۆنلایندا.
چیرۆکی سەرەکی: گۆڤاری "CEO World" ئەمریکی بە پشت بەستن بە چەند داتایەک کە لەسەر ئینتەرنێت ئەنجامی داوە، هاوکات پشتی بەستووە بە ڕێژەی ئەو کەسانەی مانگانە لە ڕێگەی ئینتەرنێتەوە بازاڕ دەکەن و تێکڕای ئەو داهاتەی لە ڕێگەی ماڵپەڕە ئەلیکترۆنییەکانەوە خەرج دەکرێت، ڕیزبەندی وڵاتانی لە بواری بازاڕکردنی ئۆنلایندا بۆ ساڵی 2025 دیاریکردووە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: گۆڤاری "CEO World" ئەمریکی، لە ڕاپۆرتێکدا بڵاویکردەوە: هاووڵاتییانی عێراق لەسەر ئاستی جیهان لە پلەی 86 و لەسەر ئاستی وڵاتانی عەرەبی لە پلەی دەیەمدا لە ڕێگەی ئینتەرنێتەوە بازاڕیان کردووە و کاڵای جۆراوجۆریان کڕیوە.
ژمارەکان وادەڵێن: بەپێی ڕاپۆرتەکە، ژمارەی کڕیاران لە ڕێگەی ئینتەرنێتەوە لە سەرانسەری جیهاندا گەیشتووەتە 2.64 ملیار کەس، کە دەکاتە زیاتر لە 33%ـی دانیشتووانی جیهان، بەمەش کۆی گشتیی فرۆشی ئەلیکترۆنی گەیشتووەتە نزیکەی 6.31 ترلیۆن دۆلار.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ڕاپۆرتەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەمریکا بە ڕێژەی خەرجکردنی 57.54%ـی کۆی فرۆشی تاکەکەسی لە ڕێگەی ئینتەرنێتەوە، لە پێشەنگی لیستەکەدا بووە. دوای ئەویش چین لە پلەی دووەم، ژاپۆن سێیەم، هیندستان چوارەم، هۆنگ کۆنگ پێنجەم و سەنگاپورە لە پلەی شەشەمدا هاتوون."
لەسەر ئاستی وڵاتانی عەرەبیش، ئیمارات بە پلەی 13ـی جیهانی لە پێشەنگدایە، دوای ئەو سعودیە دێت کە لە پلەی 26ـی جیهانیدایە، پاشان قەتەر سێیەم، کوێت چوارەم، بەحرەین پێنجەم، مەغریب شەشەم، عوممان حەوتەم، لوبنان هەشتەم، ئوردن نۆیەم، و عێراقیش لە پلەی دەیەمدا دێت.
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 26 خولەک لەمەوپێش
ڕاستەوخۆ؛ کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی سەرۆک بارزانی و وەزیری بەرگریی ئیتاڵیا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
كاروانێكی دیكەی هاوكارییەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی دەگەیێنرێتە ڕۆژئاوا
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال





