
دیمەنی هێزە ئەمنییەکانی بەسرە. وێنە؛ میدیا عێراقییەکان
ئاڤا نیوز
لە ئەنجامی پێکدادانێکی چەکداریدا لەگەڵ هێزە ئەمنییەکان لە پارێزگای بەسرە، بازرگانێکی ماددەی هۆشبەر کوژرا و یەکێکی دیکەش بریندار بوو.
چیرۆکی سەرەکی: هێزێکی بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی ماددەی هۆشبەر و کارتێکەرە ئەقڵییەکان لە باکووری پارێزگای بەسرە، بۆسەیەکیان بۆ دوو تۆمەتباری داواکراو بە فەرمانی دادگا دانابوو، لە ئەنجامدا شەڕ و پێکدادانیچەکداری لە نێوانیان ڕوویدا.
لێدوانی فەرمی: عەقیل فرێجی، سەرۆکی لیژنەی ئەمنیی ئەنجوومەنی پارێزگای بەسرە، ڕایگەیاند: لە کاتی جێبەجێکردنی فەرمانی دادگا، هەردوو تۆمەتبار کە ئۆتۆمبێلێکی جۆری پیکاپیان پێبوو ، هەوڵی هەڵاتنیان دا، پاش ڕووبەڕووبوونەوەی چەکداری لەنێوان هەردوو لا، لە ئاکامدا یەکێک لە تۆمەتبارەکان کوژرا و ئەوی دیکەیان بریندار کرا.
زانیاریی زیاتر: فرێجی ئاماژەی بەوشکرد، دەست بەسەر ئۆتۆمبێلەکە و بڕی یەک کیلۆگرام ماددەی هۆشبەردا گیرا و تۆمەتبارە بریندارەکەش ئێستا لە نەخۆشخانەی بەسرە لەژێر چاودێریی پزیشکیدایە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەپێی هەمواری یاسای ساڵی 2017ـی سزادانی عێراق، هەر کڕیارێک یان فرۆشیارێکی ماددەی هۆشبەر و کارتێکەرە ئەقلییەکان بە زیندانی هەتاهەتایی، لەسێدارەدان یان زیندانی کاتی، یان سزای ماددی بە بڕی 10 ملیۆن دیناری عێراقی سزا دەدرێت، بە گوێرەی ماددەی 50ـی یاساکەش، بەکارهێنەرانی بە سزای ساڵێک بۆ پێنج ساڵ سزا دەدرێن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 3 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- ژینگە
- 21 خولەک لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 3 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە





