لە ئاڤاوە ئەو خانمە بناسە كە وەك كونسوڵی نوێی ئەمریكا لە هەولێر دەستبەكار بوو
- کوردستان
- 15 ئاب

گوێندەلن گرین، كونسوڵی نوێی ئەمریكا لە هەولێر
ئاڤا نیوز
ئەو خانمەی وەك كونسوڵی نوێی ئەمریكا لە هەولێر دەستبەكاربوو، پێشتر ڕابەرایەتی خەرجكردنی بڕی 1.6 ملیار دۆلاری لە پرۆژە مرۆییەكانی لە سەرانسەری جیهان كردووە و شارەزای سەربازی لە ئاستێكی بەرزدایە.
چیرۆكی سەرەكی: گوێندەلن گرین، ڕۆژی 8ـی ئەم مانگە، لە شوێنی ستیڤن بیتنەر، وەك كونسوڵی نوێی ئەمریكا لە هەولێر دەستبەكاربوو، بەم بۆنەیەوە سەرۆك بارزانی و بەشێك لە بەرپرسانی باڵای هەرێمی كوردستان پێشوازییان لێكرد و هیوای سەركەوتنیان لە ئەركەكەی بۆ خواست.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: هەژماری فەرمیی كونسوڵخانەی گشتیی ئەمریكا لە هەولێر، پەیامێكی بەبۆنەی دەستبەكاربوونی گوێندەلن گرین، كونسوڵی نوێ بڵاوكردووەتەوە و ئاماژەی بە ژیاننامەكەی داوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: گرین، بەر لە دەستبەكاربوونی وەك كونسوڵی نوێی ئەمریكا لە هەولێر، دوایەمین وێستگەی كاری دیپلۆماسی؛ وەك جێگری باڵیۆزی ئەمریكا لە وڵاتی ئەسیوپیا كاری كردووە، زیاتر لە 25 ساڵ ئەزموونی كاری دیپلۆماسی هەیە.
بیۆگرافی: گوێندەلن گرین
٠ 2025-08-08 وەك كونسوڵی گشتیی نوێی ئەمریكا لە هەولێر دەست بەكاربوو.
٠ لە ساڵی 2023 تاوەكو 2025، جێگری باڵیۆزی ئەمریكا بوو لە وڵاتی ئەسیوپیا.
٠ 25 ساڵ ئەزموونی كاری دیپلۆماسی هەیە.
٠ سەرپەرشتیی پرۆژەی مرۆیی و كۆمەكی بە بڕی 1.6 ملیار دۆلار كردووه.
٠ لە ساڵانی 2020 تاوەكو 2023 ههڵسووڕێنهرى كاروبارى باڵیۆزخانهى ئهمریكا له وڵاتى ماڵتا بووه.
٠ له 2014 تاوهكو 2017، وهك بهرپرسى بهشى كونسوڵگهرى پێدانی ڤیزای ئەمریكی بۆ ئێران، له كۆنسوڵخانهى گشتیی ئهمریكا له دوبهى خزمهتى كردووه.
٠ له ساڵى 2009 تاوەكو 2011، شانبهشانى سهركردایهتى سهربازى وهك سهرۆكى ئۆپهراسیۆن و پلانى نێوان ئاژانسهكان بۆ ڕۆژههڵاتى ئهفغانستان خزمهتى كردووه.
٠ چوار خهڵاتى كارامهیی باڵاى لەلایەن هەردوو وەزارەتی دهرهوه و بەرگریی ئەمریكا پێبهخشراوه.
٠ خاوەنی بڕوانامەی ماستەرە لە ستراتیژی ئاسایشی نیشتمانی لە كۆلێژی جەنگی.
٠ زمانهكانى هۆڵهندى و فهرهنسى و عهرهبى خوێندووه.
هاوسهرگیرى لهگهڵ ترهیسى گرین، فهرماندهى خانهنشینى هێزى دهریایی ئهمریكا كردووه و خاوهنى دوو منداڵن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
كاروانێكی دیكەی هاوكارییەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی دەگەیێنرێتە ڕۆژئاوا
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال






