مەسرور بارزانی: بەلێن بێت ڕێباز و فەرمانی سەرۆک بارزانی بکەینە بەرنامەی کاری ڕۆژانە
- هەواڵ
- 15 ئاب

سەرۆک بارزانی و مەسرور بارزانی
ئاڤا نیوز
مەسرور بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی، بەبۆنەی لە دایکبوونی سەرۆک بارزانی و یادی 79 ساڵەی دامەزراندنی پارتی پەیامێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت: بەلێن بێت ڕێباز و فەرمان و دید و بۆچوونەکانی جەنابت بۆ کوردستانێکی ئازاد و ئارام و سەقامگیر و خۆشگوزەران و دادپەروەر بکەینە بەرنامەی کاری ڕۆژانە و ئەرکی نیشتیمانی خۆمان.
چیرۆکی سەرەکی: بەبۆنەی ساڵیادی لەدایکبوونی سەرۆک بارزانی، کە هاوکات ساڵیادی دامەزراندنی پارتیشە، مەسرور بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی پیرۆزبایی لە سەرۆک بارزانی دەکات.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: مەسرور بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند، "جەژنی لە دایکبوونی باوک و سەرۆک و ڕابەر و پێشمەرگەی کوردستان و ساڵڕۆژی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە هەموومان و بە تایبەتی لە بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەکان پیرۆز بێت، ئاواتەخوازم خوای گەورە بتانپارێزێت و تەندروست بن".
لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەی بۆ سەرۆک بارزانی دەڵێت: خۆزگە هەموومان دەمانتوانی لە ئاستی گەورەیی جەنابت خزمەت بکەین، بەلێن بێت ڕێباز و فەرمان و دید و بۆچوونەکانی جەنابت بۆ کوردستانێکی ئازاد و ئارام و سەقامگیر و خۆشگوزەران و دادپەروەر بکەینە بەرنامەی کاری ڕۆژانە و ئەرکی نیشتیمانی خۆمان. هەر بمێنیت بۆمان و هەر لە لووتکەی سەرکەوتندا بیت و پارتیش هەر لە پێشکەوتن و سەرکەوتنی بەردەوامدا بێت.
باکگراوند: پارتی دیموکراتی کوردستان لە 16-8-1946 بە ڕێبەرایەتی مەلا مستەفا بارزانی دامەزرا. ئێستا لەسەر ئاستی عێراق خاوەن گەورەترین پێگەی جەماوەرییە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 25 خولەک لەمەوپێش
ڕاستەوخۆ؛ کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی سەرۆک بارزانی و وەزیری بەرگریی ئیتاڵیا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
كاروانێكی دیكەی هاوكارییەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی دەگەیێنرێتە ڕۆژئاوا
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال






