
دیمەنی فڕۆکەکان لە ئاسمان و زەوی. وێنە؛ AFP
ئاڤا نیوز
لە ویلایەتی ئەلاسکای ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بە فەرشی سوور و نمایشکردنی بازووی هێزی ئاسمانی ئەمریکا پێشوازی لە ڤلادیمێر پوتین، سەرۆکی ڕووسیا کرد.
چیرۆکی سەرەکی: تیمی پڕۆتۆکۆڵی ئەمریکا ژمارەیەک فڕۆکەی پێشکەوتووی جەنگی وڵاتەکەیان لە مەراسیمی پێشوازی کردنی ترەمپ لە پووتین نمایش کرد.
زانیاریی زیاتر: دوای دابەزینیان لە فڕۆکەکانیان هەریەک لە ترەمپ و پووتین بەسەر فەرشی سوور و لە نێوان چوار فڕۆکەی جەنگی جۆری F22 ڕاپتەری ئەمریکا سڵاویان لە ڕۆژنامەنووسان کرد.
لە نمایشەکەدا چوار فڕۆکەی جەنگیی F22 ڕاپتەر لە فەوجی 90ـی فڕۆکەوانی، لە بنکەی سەربازیی ئێلمێندۆرف - ڕیچاردسۆن، لە تەنیشت فەرشی سوورەوە دانرابوون. هاوکات، فڕۆکەیەکی بۆمبهاوێژی B2 سپیریتی سەر بە فەوجی 509ـی بۆمبهاوێژەکان، بە یاوەریی چوار فڕۆکەی ئێف 35 لایتنینگ 2، نماییشێکی ئاسمانییان بۆ بەخێرهاتنی پووتین ئەنجام دا.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: فەوجی 90ـی فڕۆکەوانی ئەمریکا یەکێکە لە یەکەکانی هێزی ئاسمانیی ئەمریکا و لە بنکەی هاوبەشی ئێلمێندۆرف - ڕیچاردسۆن لە ئەلاسکا جێگیرە. ئەم فەوجە بە بەکارهێنانی فڕۆکەی F22 ڕاپتەر ناسراوە، کە بە یەکێک لە پێشکەوتووترین فڕۆکە جەنگییەکانی جیهان دادەنرێت بەهۆی توانای خۆدزینەوەیان لە ڕادار و خێراییەکەیان کە دەگاتە سەروو دەنگ و سیستمی پێشکەوتووی ئاسمانی لەسەر جێگیرکراوە. فەوجەکە یەکێکە لە کۆنترین یەکەکانی هێزی ئاسمانیی ئەمریکا و مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 1917.
فەوجی 509ـی بۆمبهاوێژەکانی ئەمریکا لە بنکەی هێزی ئاسمانیی وایتمەن لە ویلایەتی میسوری جێگیرە و یەکێکە لەو دوو یەکەیەی کە فڕۆکەی بۆمبهاوێژی نهێنیی B2 سپیریت بەکاردەهێنن. فڕۆکەی B2 توانای هەڵگرتنی چەکی ئاسایی و ئەتۆمی هەیە و دەتوانێت ئەرکی سەربازی لە هەر شوێنێکی جیهان ئەنجام بدات بەبێ ئەوەی لەلایەن ڕادارەکانەوە ئاشکرا بکرێت. ئەم فەوجە ڕۆڵێکی گرنگی هەبووە لە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی ئەمریکا، لەوانە ئۆپەراسیۆنی ئەفغانستان دوای ڕووداوەکانی 11ـی سێپتەمبەر و ئۆپەراسیۆنەکەی ئەمریکا بۆ سەر پێگە ئەتۆمییەکانی ئێران لە مانگی شەشی ئەمساڵ.
فڕۆکەی F35 لایتینگ 2، لەلایەن کۆمپانیای لۆکهید مارتنی ئەمریکییەوە دروستکراوە، نوێترین فڕۆکەی جەنگیی نەوەی پێنجەمی هێزی ئاسمانیی ئەمریکایە. ئەم فڕۆکەیە بە فرەئەرکییەکەی ناسراوە و توانای جەنگی ئاسمانی و هێرشی زەمینی هەیە. هێزی ئاسمانیی ئەمریکا گەورەترین بەکارهێنەری ئەم فڕۆکەیەیە و پلانی هەیە زیاتر لە هەزار و 700 دانە لە کۆمپانیای بەرهەمهێن بکڕێت. F35 بە سیستمی پێشکەوتوو و توانای کۆکردنەوە و شیکردنەوەی زانیاریی زۆر تایبەتمەند پەرەیپێدراوە، کە وای لێدەکات لە ڕووبەڕووبوونەوەکانیدا باڵادەست بێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 5 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 29 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 29 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 30 خولەک لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایەکی زانکۆی کۆبانێ: گرفتی كەمیی ئاو و خۆراك و دەرمان لە كۆبانێ هەیە






