
گەڕاندنەوەی هاووڵاتییانی عێراقی لە کەمپی هۆلی سووریاوە
ئاڤا نیوز
فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا ئاشکرای کرد، حکومەتی عێراق هەنگاوەکانی بۆ گەڕاندنەوەی زیاتر لە 25 هەزار هاووڵاتی خۆی لە کەمپەکانی سووریاوە خێراتر کردووە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا ڕایگەیاند: لە ساڵی 2024 ـەوە، عێراق بە ڕێژەی 165٪ لە ژمارەی ئەو هاووڵاتییانەی کە لە کەمپەکانی هۆل و ڕۆژن گەڕاندووەتەوە، ئەمەش بە بەراورد بە ساڵانی پێشووتر گۆڕانکارییەکی یەکلاکەرەوە نیشان دەدات.
ئەم بەرزبوونەوەیە لە پرۆسەی گەڕاندنەوەدا "بووەتە هۆی گەڕانەوەی 80%ـی ئەو عێراقییانەی کە پێشتر لە کەمپی هۆل نیشتەجێبوون.
زانیاریی زیاتر: فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا ئەم دەستکەوتەی بە هەنگاوێکی گرنگ داناوە بۆ کەمکردنەوەی ئەگەری بەسەربازگرتنی تووندڕەوان و داخستنی لاپەڕەیەکی سەرەکی لە دەرەنجامەکانی شکستی مەیدانیی ڕێکخراوی داعش.
هاوکات جەختیشی لە ڕۆڵی سەرەکیی عێراق کردەوە وەک هاوبەشێک لە هەوڵەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بۆ لەناوبردنی ڕێکخراوەکە، ئەمەش دەبێتە بەهێزکردنی ئاسایشی نیشتمانی و سەقامگیریی ناوچەکە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: کەمپی هۆل، یەکێکە لە گەورەترین کۆمەڵگەکانی نیشتەجێکردنی ژن و منداڵی خێزانەکانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان و نزیکەی 50 هەزار ژن و منداڵی تێدا هێڵدراوەتەوە.
لە ساڵی 2021ـەوە حکومەتی عێراق بە هاوکاریی ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان، دەستی بە گەڕاندنەوەی خێزانە عێراقییەکان کردووە. تا ئێستا زیاتر لە 25 هەزار کەس، کە زۆرینەیان ژن و منداڵن، گەڕێندراونەتەوە و لە کەمپی "جەدعە" لە نەینەوا نیشتەجێ کراون، بەپێی ڕاپۆرتە نێودەوڵەتییەکانیش ئێستا نزیکەی 18 بۆ 20 هەزار عێراقی لەو کەمپە ماوەنەتەوە.
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 25 خولەک لەمەوپێش
ڕاستەوخۆ؛ کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی سەرۆک بارزانی و وەزیری بەرگریی ئیتاڵیا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
كاروانێكی دیكەی هاوكارییەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی دەگەیێنرێتە ڕۆژئاوا
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال





