
ھاوردەكردنی ئۆتۆمبێلی چینی بۆ ھەرێمی كوردستان،
ئاڤا نیوز
بڕیاری قەدەغەکردنی هاوردەکردنی ئۆتۆمبێلی چینی لەلایەن وەزارەتی بازرگانی عێراق دەرکراوە، بەڵام بڕیارەکە نەگەیشتووەتە هەرێمی کوردستان و هاوردەکردنی ئۆتۆمبێلت چینی لە دەروازە سنوورییەکانەوە ئاساییە و قەدەغە نەکراوە.
وێنە گەورەکە: لەم ساڵانەی دواییدا هاوردەکردنی ئۆتۆمبێلی چینی بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان بە ئاستێکی زۆر زیادی کردووە، بەشێک لەو ئۆتۆمبێلانە بە دیزاین و لۆگۆ و تیابەتمەندی براندە بەناوبانگەکانی ئۆتۆمبێل کۆپی کراون، خەڵکیش بەهۆی هەرزانی نرخەکانیان دەیانکڕن.
لێدوانی فەرمی: نەوزاد شێخ كامیل، بەڕێوەبەری گشتی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی ھەرێمی كوردستان، بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: ھیچ بڕیارێكمان بەدەست نەگەیشتووە بۆ ڕاگرتن و قەدەغەکردنی ھاوردەكردنی ئۆتۆمبێلی چینی.
ھاوردەكردنی ئۆتۆمبێل بۆ ھەرێمی كوردستان، تەنیا لەشەش مانگی سەرەتای ئەمساڵدا گەیشتووەتە زیاتر لە 90 ھەزار ئۆتۆمبێل.
لەلایەکی دیکەوە: نەوزاد شێخ كامیل باسی لەوەشکرد: بەپێی بڕیارێکی ئەنجوومەنی وەزیران لە هەرێمی کوردستان، تەنیا ڕێگە هاوردەکردنی ئۆتۆمبێلی تازە دروستکراو دەدرێت و ئۆتۆمبێلی کۆن ڕێگە لێگیراوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بۆ قەدەغەکردنی هاوردەکردنی هەر بەرهەمێک پێویستە عێراق بە فەرمی نووسراو ئاراستەی کوردستان بکات، بۆ قەدەغەکردنی هاوردەکردنی ئۆتۆمبێلیش تاوەکو ئێستا هیچ نووسراوێک نەگەیشتووەتە دەست بەرپرسان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 13 خولەک لەمەوپێش
ڕاستەوخۆ؛ کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی سەرۆک بارزانی و وەزیری بەرگریی ئیتاڵیا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
كاروانێكی دیكەی هاوكارییەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی دەگەیێنرێتە ڕۆژئاوا
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال






