
ئاڤا نیوز
سەرۆک بارزانی، لە دیدارێکیدا لەگەڵ کەسایەتییەکی سیاسیی سووریا ڕایگەیاند، نابێت ناکۆکیی لایەنەکان لە سووریا ببێتە هۆی شەڕی نێوان کورد و عەرەب.
چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ شەممە ڕێککەوتی 16-8-2025، سەرۆک بارزانی لە بارەگای تایبەتی خۆی لە پیرمام پێشوازی لە کەسایەتی سیاسیی سووریا، مەحموود ئەلموسەڵت کرد، لە دیدارێکدا گفتوگۆیان کرد لەبارەی بارودۆخی سووریا و دوایین گۆڕانکارییەکان کرد.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بارەگای بارزانی لە ڕاگەیێنراوێکدا بڵاویکردەوە، سەرۆک بارزانی لەگەڵ ئەلموسەڵت باسی بارودۆخی سیاسی و دوایین گۆڕانكارییەكانی ناوچەكەی کرد، بە تایبەتی ڕۆژهەڵاتی سووریا.
بارەگای بارزانی ڕاشیگەیاندووە، لە دیدارەکەدا جەخت لەوە كرایەوە، پێویستە هانی لایەنە سیاسیەكانی سووریا و حكوومەتی سووریا بدرێت كە بۆ چارەسەركردنی كێشەكان پشت بە شێوازی دیالۆگ و یەكترقبووڵكردن ببەستن و گرفت و ئالنگارییەكان تێپەڕێنن.
ئەوەش دووپات کرایەوە، نابێت ناکۆکیی لایەنەکان لە سووریا ببێتە هۆی شەڕی نێوان کورد و عەرەب.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
كاروانێكی دیكەی هاوكارییەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی دەگەیێنرێتە ڕۆژئاوا
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال






