مێژوو و خەباتی ئەو سەرکردەیەی لە ژێر سێبەری ئاڵای کوردستان چاو بەدونیا هەڵهێنا
- هەواڵ
- 16 ئاب
ئاڤا نیوز
ڕۆڵەی ئەو خانەوادەیەی کە سەدەیەکە لە گۆڕەپانی بزاڤی ڕزگاریخوازی کوردستاندا تێدەکۆشن و لەو ساڵەی کە کۆماری کوردستان ڕادەگەیێنرێت ئەو لە دایک دەبێت، تەمەنی خۆی دەخاتە خزمەت پێشمەرگایەتی و خەباتی ڕزگاریخوازی کورد، دەبێتە دۆستی چەک و خولیای شاخ.
مێژوو و خەباتی سەرۆک بارزانی؛
لە ڕۆژی 16/ئابی/1946، له شاری مه‌هابادی پایته‌ختی كۆماری كوردستان لە دایکبووە، هه‌مان ڕۆژ به سه‌رۆكایه‌تیی مه‌لا مسته‌فا بارزانیی، پارتی دیموکراتی کوردستان دامه‌زرا.
بەهۆی هێرش و شەڕی سوپای عێراق بۆ سه‌ر باشووری كوردستان، لە ڕێكه‌وتی 20ی ئایاری 1962 و لە تەمەنی 16 ساڵی په‌یوه‌ندی به هێزی پێشمه‌رگه‌وه ده‌كات.
دوای کۆچی دوایی مەلا مستەفا بارزانی، سەرۆک بارزانی له كۆنگره‌ی نۆیه‌می پارتی دیموكراتی كوردستان، له ساڵی 1979دا، به سه‌رۆكی پارتی هه‌ڵبژێردرا.
کاروانی خەباتی سەرۆک بارزانی؛
سەرۆک بارزانی سەرکردایەتی چەندین داستانی پێشمەرگە بۆ کوردستان کردووە، لەوانە فه‌رمانده‌یی گشتی "داستانی خواكوڕك"ی ساڵی 1988.
له ڕاپه‌ڕینی ساڵی 1991دا، ڕابه‌ری مەیدانیی به‌ره‌ی كوردستانی بووه و پلانی ده‌رپه‌ڕاندنی هێزه‌كانی عێراقی له باشووری كوردستان داناوه.
لە 7ـی نیسانـی 1991 لە كۆڕێ سەرپەرشتیی هێزی پێشمەرگەی كوردستانی كردووە كە تێیدا داستانێكی مەزن و مێژوویی تۆمار كرا و هێرشی هێزەكانی بەعسیان تێك‌شكاند.
له ڕێكکه‌وتی 1ـی نیسانـی 2004 به سه‌رۆكی ئەنجوومەنی ده‌سه‌ڵاتدارێتی عێراق له‌لایه‌ن ئەنجوومەنهوه، هه‌ڵبژێردراوه.
له ساڵی 2005 به بڕیاری ئەنجوومەنی نیشتمانیی كوردستان و ده‌نگی زۆرینه‌ی په‌رله‌مانتاران به سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵبژێردرا و له ساڵی 2009 له هه‌ڵبژاردنی گشتی و ڕاسته‌وخۆدا، بە 70% ـی ده‌نگی گه‌ل، به سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵبژێردراوه‌ته‌وه.
ساڵی 2014 له‌گەڵ هێرشی داعش بۆسەر کوردستان سەرۆک بارزانی، فه‌رمانده‌یی گشتیی هێزەکانی پێشمەرگەی کردووە و سەرکردایەتیی شەڕەکەی و هەڵمەتەکانی پێشمەرگەی بۆ ئازادکردنی چەندین ناوچەی کوردستانی دەکرد لە دیارترینیشیان ئازادکردنی شنگال.
دوای ڕابەرایەتیکردنی تێکشاندنی داعش، سەرۆک بارزانی، به سوربوون و پێداگرییه‌كی ڕابه‌رانه‌وه له‌سه‌ر بڕیاردانی گه‌لی كورد له مافی چاره‌نووسی خۆی، له ڕێکكه‌وتی 25ـی ئەیلۆلی 2017، ڕێفراندۆمی بۆ سه‌ربه‌خۆیی باشووری كوردستان سازدا، له ئه‌نجامدا 93% ده‌نگده‌رانی كوردستان، به "به‌ڵێ" ده‌نگیان بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان دا و دەنگی کوردی بە جیهان گەیاند.
سەرۆک بارزانی لە تەمەنی 79 ساڵیدایە وەک چۆن لەژێر سێبەری ئاڵای کوردستان چاوی بە دونیا هەڵهێنا، هێشتاش لەژێر ئەو ئالایە خەمی میللەتەکەی لە شانە و لەڕێی خەباتی دیبلۆماسی و سیاسی و پێشمەرگایەتی و نیشتمان پەروەریی بەردەوامە و وەک خۆی دەڵێت، ئامادەم لە هەر خولەکێک بێت بۆ ئەو ئاڵایە و لەژێر ئەو ئاڵایە بمرم.
ئێستا هاوتەمەن لەگەڵ سەرۆک بارزانی، پارتیش مۆمی بەهێزی و 79 ساڵەی خۆی دادەگیرسێنێت، کە دوای ئەو تەمەنە پارتی وەکو بەهێزترین و گەورەترین حزبی عێراق هەژمار دەکرێت و سەرۆک بارزانیش وەک مەرجەعێکی باڵای کورد لە هەرچوار پارچەی کوردستان و ناوچەکە و جیهان دادەنرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ پێنج گەڕەکی ڕانیە بێ خزمەتگوزارین





