فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان: دوو حەشارگەی تیرۆریستان لە سەڵاحەددین و کەرکووک کرانە ئامانج
- عێراق
- 16 ئاب
دیمەنی بۆردوومانی یەکێک لە حەشارگەکان. وێنە؛ فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان
ئاڤا نیوز
فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق، لەنێوبردنی دوو حەشارگەی تیرۆریستانی لە هەردوو پارێزگای سەڵاحەددین و کەرکووک لەڕێگەی هێرشی ئاسمانی و فڕۆکەی F-16ـەوە ڕاگەیاند.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەگوێرەی ڕاگەیێنراوی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان، هێزە ئەمنییەکان لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنە بەردەوامەکانیان بۆ ڕاوەدوونانی پاشماوەکانی "چەتە تیرۆریستییەکان"، دوو گورزی ئاسمانیی سەرکەوتوویان لە حەشارگەکانی تیرۆریستان لە سنووری پارێزگاکانی سەڵاحەددین و کەرکووک وەشاند.
شێوازی جێبەجێکردن: گورزی یەکەم لە ڕۆژی 12ـی ئاب ئەنجامدراوە. دوای چاودێرییەکی وردی هەواڵگری کە چەند ڕۆژی خایاندووە، فڕۆکە جەنگییەکانی جۆری F-16ـی هێزی ئاسمانیی عێراق، حەشارگەیەکی گرنگی تیرۆریستانیان لە "دۆڵی شای" لە ڕۆژهەڵاتی میحوەری ئۆپەراسیۆنەکانی سەڵاحەددین کردە ئامانج.
لەلایەکی دیکەوە: لە ڕۆژی 14ـی ئابدا، فڕۆکەوانەکانی هێزی ئاسمانی هێرشێکی دیکەی وردیان ئەنجامداوە و ئەمجارەیان حەشارگەیەکی دیکەی تیرۆریستانیان لە سنووری میحوەری ئۆپەراسیۆنەکانی کەرکووک کردە ئامانج.
چی ڕوویدا: لە ئەنجامی بۆردوومانەکەدا، حەشارگەکە بە تەواوی وێران بووە و سەرجەم ئەو تیرۆریستانەی لەناویدا بوون کوژراون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 3 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- ژینگە
- 21 خولەک لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 3 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە






