
دیمەنی تیرۆرستە دستگیرکراوەکە. گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
دەزگای دژە تیرۆری عێراق بە هاوکاریی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە عێراق و سووریا لە ئۆپەراسیۆنێکدا تیرۆریستێکی داعشی "داواکراو" و "گرنگ"ـی دەستگیر کرد.
چیرۆکی سەرەکی: کاتژمێر 23ـی شەوی 13ـی 8، دەزگای بەرەنگابوونەوەی تیرۆر بە پشتبەستن بە زانیاری هەواڵگریی ورد، و بە فڕۆکەیەکی سەرکەوتوو و دابەزینی هێزێکی ئاسمانییەوە و بە پاڵپشتی تەکنیکی ڕاوێژکارانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی تیرۆریستێکی داعش کە پێشتر داواکراو بوو دەستگیر کرا.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق ڕایگەیاند: تیرۆریستەکە "سەلمان خدر سلێمان داود"ـە لەسەر سنووری فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی کەرکووک و سەڵاحەددین، بە تایبەتی لە ناوچەی (سەرهید ئەلمەتەر) دەستگیرکراوە و ژمارەیەک چەک و ئامێری پەیوەندی و کەرەستەی دیکەی پێبووە.
زانیاریی زیاتر: ئەم تۆمەتبارە ئامانجێکی تیرۆریستی باڵا بووە و لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی عێراقەوە داواکراوە، پێشتر لەگەڵ قاعیدە و دواتر لەگەڵ داعش کاری کردووە، لە ئێستادا دەزگای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لێکۆڵینەوەی لەگەڵ دەکات، دواتر ڕەوانەی دادگا پەیوەندیدارەکان دەکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 26 خولەک لەمەوپێش
ڕاستەوخۆ؛ کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی سەرۆک بارزانی و وەزیری بەرگریی ئیتاڵیا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
كاروانێكی دیكەی هاوكارییەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی دەگەیێنرێتە ڕۆژئاوا
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال






