
دیمەنی کارکردن لە لێدانی یەکێک لە بیرەکان. وێنە؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
لە چوار گەڕەکی رانیە بۆ ڕووبەڕووبونەوەی کێشەکانی کەمئاوی، بەرێوبەرایەتی ئاوی راپەڕین لەڕێگەی تیمەکانیانەوە دەستیان بە لێدانی چوار بیری ئاوی خواردنەوە کردووە بۆ هەریەکە لەگەڕەکەکانی، ڕزگاری، کێوەڕەش، هەنجیرە و تیتۆکە، کە لە ئێستادا کێشەی پێدانی ئاویان هەیە.
چیرۆکی سەرەکی: ئەمساڵ بەهۆی وشکەساڵییەوە 80%ـی ئاوی قولەی ڕانیە کەمیکردوە و بەهۆیەوە کێشەی پێدانی ئاوی خواردنەوە بە هاووڵاتیان لە سنووری ڕانیە سەریهەڵداوە و لەماوەی 48 کاتژمێردا ئەو گەڕەکانەی لە پڕۆژەی قولەوە ئاویان بۆ دەچێت تەنیا 25 خولەک ئاوان پێدەدرێت.
لێدوانی فەرمی: سەلام عومەر، بەڕێوەبەری ئاوی ڕاپەڕین بە ئاڤای ڕاگەیاند، لەسەر بوودجەی فریاگوزاری ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین و لەسەر میلاکی بەڕێوەبەرایەتی ئاوی راپەڕین، ئەو چوار بیرە لە نزیک گەڕەکەکان لێدەدرێن و حەوزی ئامادەکراویان هەیە، لەدوای تەواوبوونی بیرەکان ڕاستەوخۆ ئاوی بیرەکان دەخرێنە نێو حەوزەکان دواتر بەسەر هاونشتمانیاندا دابەش دەکرێن.
پرۆسەی بیرلێدان و ڕاکێشانی چەند بۆرییەک، ڕەنگە نزیکەی مانگێک کاتی بوێت و لەگەڵ تەواوبوونی پرۆسەکە، کێشەی ئاوی خواردنەوە بۆ ئەو چەند گەڕەکەی ڕانیە چارەسەردەکرێت. سەلام عومەر وای وت.
زانیاریی زیاتر: ئێستا لەسنووری ڕانیە نزیکەی 75 بیری دیکەی ئاوی خواردنەوە بوونیان هەیە و پێنجیان وشک بوون و ئاوی بەشێکی دیکەشیان کەمیکردوە.
ئەمەش بزانە: نزیکەی 13 هەزار هاوبەشی ئاو لەسنووری ڕانیە بوونیان هەیە و 60%ـیان لە ڕێگەی پڕۆژەی ئاوی قولەی ڕانیەوە ئاویان پێدەدرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لەساڵی 2000ـەوە پڕۆژەی ئاوی دەربەند لە ڕانیە بەردی بناغەی داندراوە تائێستا تەنیا 81%ـی کارەکانی تەواوکراوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
مێژووی 120 ساڵی كورد لە ئەمریكا بڵاو دەكرێتەوە
- تەندروستی
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنفلۆنزا ئێران ناچار دەکات پشووی قوتابخانەکان درێژ بکاتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

داتای هەنگەوانانی كوردستان بەدیجیتاڵی دەكرێت
6 کاتژمێر لەمەوپێش

لە میسان تەرمی شێخێک بە تەقەکردنەوە دەنێژرێت
8 کاتژمێر لەمەوپێش

کچێک لە سلێمانی بە داهاتی کۆکردنەوەی کارتۆن چێشتخانەیەک دەکاتەوە
9 کاتژمێر لەمەوپێش

گەنجێک پڕۆژەیەکی گەشتیاری لەناو ڕووباری سیروان دروست دەکات
9 کاتژمێر لەمەوپێش

لە بلاک فرایدەی فێڵی بەشێک لە دووکاندارەکان ئاشکرا دەکرێت
9 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ داوا لە پیشەوەرانی قەزای ڕزگاری دەکرێت دووکانەکانیان چۆڵ بکەن
- جیهان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: ئیخوان موسلیمین دەخەینە لیستی تیرۆر






