سەرۆکی هاوپەیمانی عەزم پیرۆزبایی لە سەرۆک بارزانی و پارتی دیموکراتی کوردستان دەکات
- کوردستان
- 16 ئاب

سەرۆک بارزانی و موسەننا سامەڕائی، سەرۆکی هاوپەیمانی عەزم و شاندی یاوەری
ئاڤا نیوز
موسەننا سامەڕائی، سەرۆکی هاوپەیمانیی عەزم سەردانی سەرۆک بارزانی کرد و پیرۆزبایی یادی لە دایکبوونی سەرۆک و ساڵیادی پارتی دیموکراتی کوردستانی کرد.
چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ 16ـی ئاب، ساڵیادی لەدایکبوونی سەرۆک بارزانی هاوکات ساڵیادی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستانە، موسەننا سامەڕائی بە یاوەریی شاندێک لە پیرمام سەردانی سەرۆک بارزانی کرد، و پیرۆزبایی ساڵیادی لە دایکبوونی سەرۆک و دامەزراندنی پارتی لە سەرۆک بارزانی کرد هاوکات هەردوولا تاوتوێی چەندین پرسی هاوبەش و پرۆسەی سیاسییان لە عێراق کرد.
بڵاوکراوەی فەرمی: موسەننا سامەڕائی، سەرۆکی هاوپەیمانیی عەزم لە بڵاوکراوەیەک ڕایگەیاند: پیرۆزباییمان لە کاک مەسعود بارزانی و سەرکردایەتی حیزب و کادیرانی بە بۆنەی 79ـیەمین ساڵیادی دامەزراندنی حیزبەکە کرد، پێزانینی خۆمان بۆ هەوڵەکانی حیزبەکەی لە چەسپاندنی بەهاکانی ئازادی و هاوبەشیی نیشتمانی دەربڕی.
سەرۆکی هاوپەیمانیی عەزم دەشڵێت: باسمان لە ڕێگاکانی هاوبەشی نیشتمانی و یەکخستنی هەوڵەکان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگەکانی بەردەم وڵات کرد، جەختمان لەسەر گرنگی گفتوگۆی بوونیادنەر و بەرەوپێشبردنی لێکتێگەیشتن لە چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەردوو حکومەتی ناوەند و هەرێمی کوردستان کردەوە، بە شێوەیەک یەکێتی عێراق بپارێزێت و ڕێگای گەشەپێدان و سەقامگیری بەرز بکاتەوە.
زانیاریی زیاتر: ئەم سەردانەی سامەڕائی دوای ئەوە دێت، دوێنێ هەینی، سامەڕائی بە یاوەری ئەندامانی لیستی هەڵبژاردنی "تەفەوق" کە بەشێکە لە هاوپەیمانی عەزم، لەگەڵ محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆبووەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 26 خولەک لەمەوپێش
ڕاستەوخۆ؛ کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی سەرۆک بارزانی و وەزیری بەرگریی ئیتاڵیا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
كاروانێكی دیكەی هاوكارییەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی دەگەیێنرێتە ڕۆژئاوا
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال






