
مەرزی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران
ئاڤا نیوز
کارکردن لە شەقامی جووتسایدی حاجی ئۆمەران بەردەوامە و تاوەکو ئێستا 70٪ی کارەکانی تەواو کراوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ڕایگەیاند، شەقامی جووتسایدی حاجی ئۆمەران لەسەر بودجەی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار قیرتاو دەکرێت، تیمێكی ئەندازیاری سهر به بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەکانی سۆران سەرپەرشتیی کارەکانی پڕۆژهكه دهكات.
لێدوانی فەرمی: هەژار حەکیم، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: هەر دووکان و خانوویەک بەر ڕێگاکە کەوتبێت،قەرەبوو دەکرێنەوە و ڕەزامەندیش بۆ قەرەبووکردنەوەیان وەرگیراوە.
زانیاریی زیاتر: درێژی شەقامەکە دوو هەزار و 500 مەترە، ماوەی جێبەجێکردنی پڕۆژەکە 365 ڕۆژە، تاوەکو ئێستا 70٪ی کارەکانی تەواوبووە.
خاڵە ئەرێنییەکان: دیواری پاڵپشتی بەدرێژای شەقامەکە بۆ پاراستنی لە کاتی داڕمانی بەفر دروست کراوە، هەروەها شوێنی وەستانی کاتی تێدا دیاری کراوە، ڕووناکی و سەوزایی بۆ شەقامەکە بە دیزاینی مۆدێرن دروستکراوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: یەکەمین شەقامە لەسەر ئاستی کوردستان و عێراق، کە بە سیستمی ژێر زەوی ئاو و کارەبا و ئاوەڕۆی بۆ دانراوە.
بۆچی گرنگە: بڕیارە لە مانگی 10ی ئەمساڵ سەرجەم کارەکانی کۆتایی بێت، بەتەواوکردنی ئەم پڕۆژەیە جووڵەی ئابووری و گەشتیاری سنوورەکە زیاتر گەشە دەکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
كاروانێكی دیكەی هاوكارییەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی دەگەیێنرێتە ڕۆژئاوا
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال






