
لۆگۆی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق. گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
بەپێی داتاکانی کۆمیسیۆن، ژمارەی دەنگدەرانی هەرێمی کوردستان نزیکەی چوار ملیۆن کەس دەبێت، لەو ژمارەیە زیاتر لە 800 هەزار کەس خۆیان لە پرۆسەی بایۆمەتری دەنگدەران تۆمار نەکردووە.
چیرۆکی سەرەکی: بڕیارە 2025-11-11 هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەبچێت، کۆمیسیۆن بەپێی پلانی کاری خۆی ئامادەکاری بۆ بەڕێوەچوونی پرۆسەکە دەکات، یەکێک لە ئامادەکارییەکانیش نوێکردنەوەی تۆماری بایۆمەتری دەنگدەرانە، چونکە هەر دەنگدەرێک لە بایۆمەتری دەنگدەران تۆمار نەکرێت و کارتی بایۆمەتری نەبێت لە مافی دەنگدان بێبەش دەبێت.
ژمارەکان وادەڵێن: بەپێی دوایین داتای کۆمیسیۆن، ژمارەی دەنگدەران لە هەرێمی کوردستان تاوەکو 2025-08-04 بەمجۆرەیە:
٠ ژمارەی گشتیی دەنگدەران: سێ ملیۆن و هەشت سەد و هەشتا و سێ هەزار و 501 دەنگدەر.
٠ ژمارەی ئەو دەنگدەرانەی لە بایۆمەتری دەنگدەران تۆمار کراون: سێ ملیۆن و حەفتا هەزار و 839 دەنگدەر.
٠ ژمارەی ئەو دەنگدەرانەی لە بایۆمەتری تۆمار نەکراون: هەشت سەد و دوانزە هەزار و 662 دەنگدەر.
٠ ژمارەی ئەو کەسانەی بۆ یەکەمجار لە بایۆمەتری تۆمار کراون: سەد و چل و پێنج هەزار و 617 دەنگدەر.
٠ دەنگدەرانی لەدایکبووی ساڵی 2007 : هەشت هەزار و 898 دەنگدەر.
لێدوانی فەرمی: جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، بە ئاڤا میدیای گوت: ئەو داتایەی دەنگدەرانی هەرێمی کوردستان بە تۆماری کۆتایی دانانرێت تا ئەو کاتەی لەلایەن ئەنجوومەنی کۆمسیاران پەسەند دەکرێت.
بەتەنیشت ئەم بابەتەوە: کۆمیسیۆن ئامادەکاری دەکات بۆ ئەوەی لە ڕۆژانی داهاتوو دەنگدانی ئەزموونی دووەم لەسەرجەم پارێزگاکان ئەنجام بدات، تێیدا کامێرای چاودێری و هەموو ئامێرەکان تاقیدەکرێنەوە و تەواوی هەنگاوەکانی پرۆسەی دەنگدان ئەنجام دەدرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 25 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 49 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 49 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 50 خولەک لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایەکی زانکۆی کۆبانێ: گرفتی كەمیی ئاو و خۆراك و دەرمان لە كۆبانێ هەیە






