زەویی ئامادەکراو بۆ بۆ دابەشکردن بەسەر فەرمانبەران - فۆتۆ؛ محەممەد شوانی - ئاڤا
ئاڤا نیوز
بەشێکی فەرمانبەرانی سنووری هەولێر زەوییەکانیان فرۆشتووە و بەڕێوەبەری گشتیی شارەوانییەکانیش هۆشداری بەو فەرمانبەرانە دەدات.
وێنە گەورەکە: لە مانگەکانی ڕابردوودا سەرجەم سەرۆکایەتیی و بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەکان لە سنووری ناوچە جیاوازەکانی کوردستان کاریان لەسەر پرۆسەی دابەشکردنی زەوی کردووە بەسەر فەرمانبەراندا، بەمەش هەزاران کەس لە وەرگرتنی پارچە زەوی سوودمەند بوون.
لێدوانی فەرمی: مەریوان حاکم هادی، بەڕێوەبەری گشتیی شارەوانییەکانی هەولێر بە ئاڤای وت: هەر فەرمانبەرێک ناوی بۆ وەرگرتنی زەوی دەرچووە و ژمارەی زەوییەکەی وەرگرتووە، مانای ئەوە نییە بووەتە خاوەنی پارچە زەوییەکە، چونکە تەنیا وردبینیی سەرەتایی بۆ ناوەکەی کراوە، پێویستە دوای دەرچوونی ناوەکەی سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەکان و سەرۆکایەتییەکانی شارەوانی بکات، نۆ نووسراو بۆ لایەنی پەیوەندیدار بەرز بکرێتەوە و بسەڵمێنرێت ئەو فەرمانبەرە لە وەرگرتنی زەوی سوودمەند نەبووە، ئەوکاتە کارتی زەوی پێ دەدرێت و بە تەواوەتی دەبێتە خاوەنی.
لەبارەی فرۆشتنی پارچە زەوییەکانەوە لەلایەن فەرمانبەران، مەریوان حاکم هادی گوتی: سکاڵای بەشێک لە نووسینگەکانی خانووبەرەمان پێگەیشتووە کە کۆمەڵێک فەرمانبەر زەوییەکانیان فرۆشتووە، بە تایبەت لە سنووری شارەوانیی بەحرکە.
مەریوان حاکم هادی، ڕوونیشی کردەوە، ئەگەر دوو هاوژین ناویان بۆ وەرگرتنی زەوی گەڕایەوە، تەنیا یەکێکیان سوودمەند دەبێت، بەڵام ئەگەر پیاوێک دوو هاوژینی هەبێت و هەردووکیان فەرمانبەر بن، ئەوا پیاوەکە لەگەڵ هاوسەرێکی زەوی وەردەگرێت، هاوسارەکەی دیکەشی بە جیا پارچە زەوییەک وەردەگرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەکانی هەولێر پێنج جار تیروپشک بۆ ناوی فەرمانبەران کراوە، جیاوازی لە نێوان فەرمانبەرانی هیچ وەزارەتێک نەکراوە و لە داهاتووشدا خزمەتگوزاریی دەگاتە ئەو شوێنانەی زەویی لێ دابەش کراوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان بەفر دەبارێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن





