
دوو ئۆتۆمبێلی ئاسایشی سلێمانی
ئاڤا نیوز
لە سەنتەری شاری سلێمانی، دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر بە بڕی 19 كیلۆگرام ماددەی هۆشبەر لە جۆری تلیاك دەستگیرکران كە هەوڵی بردنە دەرەوەی هەرێمی كوردستانیان داوە.
چیرۆكی سەرەكی: تیمەكانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان لە دەزگای ئاسایشی هەرێم، بە بڕیاری دادوەری لێكۆڵینەوی ئاسایشی سلێمانی، لە ڕۆژی 5ـی ئەم مانگەوە، چاودێری و بەدواداچوونی ورد بۆ باندێكی مەترسیداری بازرگانیكردن بە ماددەی هۆشبەرەوە دەكەن، دواجار دەست بەسەر بڕی 19 كیلۆگرام ماددەی هۆشبەر لە جۆری تلیاكەوەدا گیرا.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان سەر بە دەزگای ئاسایشی هەرێم، ڕاگەیێنراوێكی بڵاوكردووەتەوە و ئاماژەی بەوە كردووە، لە ئەنجامی کۆکردنەوەی زانیاریی پێشوەختە و چاودێری ورد و بەدواداچوونی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان، بە فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش لەشاری سلێمانی، توانییان لە بۆسەیەکدا دوو تۆمەتباری بازرگانی ماددەی هۆشبەر لە نێو شاری سلێمانی دەستگیر بکەن و دەستیش بگرن بەسەر بڕی 19 کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر لەجۆری تلیاک كە ئامانجیان شاردنەوە و بردنە دەرەوەی ماددەکە بووە لەڕێگەی بارهەڵگرێکەوە بۆ دەرەوەی هەرێمی کوردستان.
- ئێستا تۆمەتباران بە پێی ماددەی 25 لە یاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەر و كارتێكەرە عەقڵییەكان، ڕاگیراون و لێكۆڵینەوە لە دۆسیەكانیان بەردەوامە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
كاروانێكی دیكەی هاوكارییەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی دەگەیێنرێتە ڕۆژئاوا
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال






