
مەحموود مەشهەدانی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق - حەیان عەبدولغەنی، وەزیری نەوتی عێراق
ئاڤا نیوز
مەحموود مەشهەدانی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق و حەیان عەبدولغەنی، وەزیری نەوتی عێراق تاوتوێی پرسی "بە قاچاخبردنی" بەرهەمە نەوتییەکانیان کرد. هاکات، مەشهەدانی داوای لە لیژنەی دەستپاکی کرد بەردەوام بەدواداچوون بۆ ڕێکارەکان بکات.
وێنە گەورەکە: مەحموود مەشهەدانی بە ئامادەبوونی زیاد جەنابی، سەرۆکی لیژنەی دەستپاکی لە پەرلەمانی عێراق پێشوازیی لە حەیان عەبدولغەنی کرد و چەندین پرسی پەیوەست بە نەوت و وزەیان خستە بەر باس.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: نووسینگەی مەشهەدانی ڕایگەیاند چەندین پرسی پەیوەست بە کەرتی وزە تاتوێ کران، دیارترینیان:
• پرسی بە قاچاخبردنی بەرهەمە نەوتییەکان و ڕێگاکانی چارەسەرکردنی لەڕێگەی هەماهەنگی ئەمنی و ڕێکخراوەیی.
• پەرەپێدانی ژێرخانی دامەزراوە نەوتییەکان و بەرزکردنەوەی توانای بەرهەمهێنانیان.
• دڵنیابوون لە دادپەروەری لە دابەشکردنی بەشە سووتەمەنی لە نێوان پارێزگاکاندا.
• چالاککردنی پلانی وەبەرهێنان لە بواری غازی هاوەڵ بۆ کەمکردنەوەی هاوردەکردنی دەرەکی.
• مەشهدانی جەختی لە پێویستی ئەو پلانانە کردەوە کە لەلایەن وەزارەتی نەوتەوە جێبەجێ دەکرێن، داوای لە لیژنەی دەستپاکی کرد بەردەوام بەدواداچوون بۆ ڕێکارەکان بکات.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: پێشتر ئەمریکا، عێراقی تۆمەتبار کردووە بە تێکەڵکردنی نەوتی ئێران کە لەگەڵ ئەو نەوتەی خۆی هەناردەی بازارەکانی جیهانی کردووە و فرۆشتوویەتی، حکومەتی عێراقیش ڕێکارەکانی تووندتر کردووە بۆ کۆنترۆڵکردنی هەناردەکردنی نەوت و بەرهەمە نەوتییەکان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 8 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- ژینگە
- 26 خولەک لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 8 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە






