
وێنەی ئەو کۆڵبەرەی بە تەقەی سەربازانی سوپای پاسدارانی ئێران کوژراوە
ئاڤا نیوز
کۆڵبەرێکی کورد لە سنووری بانە بە چەکی دۆشکە تەقەی لێ دەکرێت و دەستبەجێ گیان لەدەست دەدات.
وێنە گەورەکە: دوای تەواوبوونی جەنگی نێوان ئیسرائیل و ئێران، دەیان کەس لەلایەن ئیتلاعاتی ئێرانەوە بە تۆمەتی هاوکاریکردنی ئیسرائیل و تێکدانی ئاسایشیی وڵاتەکە دەستگیرکراون و خراونەتە زیندانەوە، بە جۆرێک چارەنووسی بەشێکیان نادیارە، هەروەها تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران بۆ سەر کۆڵبەران زیادی کردووە و ڕۆژانە بە تەقەی ڕاستەوخۆ دەکوژرێن.
بڵاوکراوەی فەرمی: ڕێکخراوی هەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند، دوێنێ یەکشەممە ڕەحمان ڕەسووڵزادە، کۆڵبەری خەڵکی شاری بانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە چەکی نیوەقوورس لە سنووری «هەنگەژاڵ»ـی بانە کوژرا.
زانیاریی زیاتر: بەپێی زانیارییەکان، ڕەحمان ڕەسووڵزادە بەشێوەی ڕاستەوخۆ بە چەکی نیوەقوورسی «دۆشکە» کراوەتە ئامانج و دەستبەجێ گیانی لەدەست داوە، دواتر تەرمەکەی بۆ نەخۆشخانەی سەڵاحەددینی ئەیوبی لە شاری بانە گواستراوەتەوە.
گۆشەیەکی دیکەی دیمەنەکە: بەپێی ڕاپۆرتی تۆمارکراو کە لە کۆڵبەر نیوز بڵاوکراوەتەوە، لە شەش مانگی سەرەتای ئەمساڵ، 30 کۆڵبەر لە ناوچە سنوورییەکان و ڕێگاکانی نێوان پارێزگاکانی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، کوردستان و کرماشان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران، ڕنوو و سەرما، لە شاخ و بەرزایی کەوتوونەتە خوارەوە، بە ڕووداوی دیکەش کوژران و بریندار بوون.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لەم ژمارەیە: 14 کۆڵبەر واتە 47٪ کوژران، 16 کۆڵبەر: واتە 53٪ برینداربوون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان بەفر دەبارێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن





