
پەتاتەی کوردستان هەناردەی دەرەوەی وڵات دەکرێت
ئاڤا نیوز
بەرهەمهێنەرێکی کشتوکاڵی ئاشکرای دەکات، کوالێتی بەرهەمی پەتاتەی کوردی بەجۆرێک بەرزە، کە چێشتخانە براندەکانی جیهان، هاوشێوەی کەی ئێف سی و ماکدۆناڵز بەکاریدەهێنن.
چیرۆکی سەرەکی: زیاتر لە سێ ساڵە پەتاتەی بەرهەمهێنراوی هەرێمی کوردستان هەناردەی دەرەوەی وڵات و بەتایبەت بۆ وڵاتی کەنداو دەکرێت، بەهۆی باشیی جۆر و کوالێتییەکەی، خواستێکی زۆری لەسەرە.
لێدوانی فەرمی: بەشار موشیر ئاغا، بەرهەمهێنەری کشتوکاڵی میوانی مۆری ئاڤا بوو، ئاماژەی بەوەکرد، کوالێتی بەرهەمی پەتاتەی کوردستان بەجۆرێک بەرزە کە لە بەرهەمی زۆربەی وڵاتان باشترە،ئەوەش دوای شارەزاکردنی جووتیارانی کورد بە ئەزموونی پسپۆڕانی وڵاتی هۆڵەندا لەبواری بەرهەمهێنانی کشتوکاڵی.
بەشار ئاغا باسی لەوەشکرد، تەنانەت ڕێستورانتە براندەکانی جیهان لە وڵاتانی قەتەر و ئیماڕات، پەتاتەی بەرهەمهێنراوی هەرێمی کوردستان بەکاردەهێنن، لەوانەش: کەی ئێف سی و ماکدۆناڵز، ئەوەش دوای تێستکردنی بەگوێرەی پێوەر و ستاندەرە نێودەوڵەتییەکان.
ڕوونیشی کردەوە، سەرەڕای لە دەروازە سنوورییەکان و بازگە ئەمنییەکانی عێراق، ئاستەنگی زۆر بۆ گواستنەوەی بەرهەمی هەرێمی کوردستان بۆ دەرەوەی وڵات دروست دەکرێت و ئەو ئاستەنگیانە وایکردووە، تێچووی گواستنەوەی زۆر بێت، بەڵام بەهۆی داواکاریی زۆری بازرگانانی کشتوکاڵی لە وڵاتی کەنداو، لە هەناردەکردنی پەتاتە بۆ دەرەوە بەردەوامین.
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا سزا بەسەر چەند کەس و کۆمپانیایەکی حەشدی شەعبی دەسەپێنێت
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەولێر کێشەی بنەڕەتی پچڕانی کارەبای چەند گەڕەکێک چارەسەر دەکرێت
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی کورسی خوێندنی بەخۆڕایی لەڕێگەی ئاڤاوە گەیشتە 62 کورسی
- بزنس
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
گەنجینەی ئەمریکا سزای نوێ بەسەر ئێراندا دەسەپێنێت
- ڕاپۆرت
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
وردەکاری ڕێککەوتنی حەماس و ئیسرائیل
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئەڵمانیا دەسەڵات بە پۆلیس دەدات درۆن بخەنە خوارەوە
8 تشرینی یەکەم
چیرۆکێکی کاریگەر؛ مردنی کچێک لە سەقز ژیانی دایک و باوکی گۆڕیوە بۆ تراژیدیا
8 تشرینی یەکەم
ئاڤا میدیا خەڵاتی دیجیدەی نێودەوڵەتی لە نیویۆرک دەباتەوە
8 تشرینی یەکەم
بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر وردەکاریی کۆبوونەوەی مەزڵووم عەبدی و ئەحمەد شەرع ئاشکرا دەکات
7 تشرینی یەکەم
شاخەوانێکی کورد بەسەر لووتکەی شاخی پیرۆ سەردەکەوێت
7 تشرینی یەکەم
- عێراق
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا سزا بەسەر چەند کەس و کۆمپانیایەکی حەشدی شەعبی دەسەپێنێت
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەولێر کێشەی بنەڕەتی پچڕانی کارەبای چەند گەڕەکێک چارەسەر دەکرێت
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی کورسی خوێندنی بەخۆڕایی لەڕێگەی ئاڤاوە گەیشتە 62 کورسی
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
بە فێڵێکی نوێ پارە لە کارمەندانی دیلیڤەری وەردەگیرێت