
کۆنفرانسی زانستیی نێودەوڵەتیی جینۆسایدی کورد لە هەولێر
ئاڤا نیوز
بڕیارە ڕۆژانی 25و 26ی ئەم مانگە، دووەمین کۆنفرانسی زانستیی نێودەوڵەتیی جینۆسایدی کورد، ڕەنگدانەوەی لە ئەدەب، هونەر و میدیادا لەسلێمانی بەڕێوەبچێت و چوار کەس خەڵاتی زێڕین وەردەگرن کە ڕۆڵیان هەبووە لە بەجینۆساید ناساندنی کورد لەماوەی ڕابردوودا.
وێنە گەورەکە: لە نیو سەدەی ڕابردوودا، بە چەندین قۆناغ کورد جینۆساید کراوە، جینۆسایدی قەڵادزێ لە 1988، جینۆسایدی کوردانی فەیلی لەنێوان ساڵانی 1963 تا 2003، جینۆسایدی بارزانییەکان بە چوار قۆناغ لەماوەی زیاتر لە 100 ساڵی ڕابردوودا دیارترین وێستگەکانی جینۆسایدی کوردن.
لێدوانی فەرمی: نامق هەورامی، وتەبێژی کۆنفرانسەکە بە ئاڤامیدیای گوت: لەو کۆنفرانسە 28 توێژینەوەی زانستیی لە بارەی جینۆسایدی کورد لەلایەن پسپۆڕ و شارەزایانەوە پێشکەش دەکرێن، کە پێشتر لەلایەن لیژنەیەکی پسپۆڕی بوارەکەوە هەڵسەنگاندنیان بۆ کراوە و پەسندکراون، چوار خەڵاتی ئاڵتوونی بە چوار کەسایەتی کوردی و جیهانیی دەبەخشرێت رۆڵیان هەبووە لە ناساندن و داکۆکیکردن لەو جینۆسایدانەی دەرهەق بە کورد کراوون.
زانیاریی زیاتر: بەوتەی نامیق هەورامی، زیاتر لە 60 میوان لە دەرەوەی هەرێمی کوردستان بانگهێشت کراون، کە سەرجەمیان شارەزاییان هەیە لەبواری جینۆساید. توێژینەوەکان لە هەرێمی کوردستان و حەوت وڵاتی دیکە بەشداریان پێکراوە، بە زمانەکانی ئینگلیزی، عەرەبی، فارسی، تورکی پێشکەش دەکرێن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: سەرجەم توێژینەوەکان دەکرێن بە کتێب و چاپ دەکرێت، کۆمەڵێک پێشنیاز و ڕاسپاردەش ئامادە دەکرێن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 26 خولەک لەمەوپێش
ڕاستەوخۆ؛ کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی سەرۆک بارزانی و وەزیری بەرگریی ئیتاڵیا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
كاروانێكی دیكەی هاوكارییەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی دەگەیێنرێتە ڕۆژئاوا
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال






