ئەنجوومەنی ئاسایش- وێنە: واشنتن پۆست
ئاڤا نیوز
ڕووسیا ڤیتۆی لە دژی پڕۆژە بڕیارێکی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان، تایبەت بە کۆریای باکوور بەکارهێنا.
وێنە گەورەکە: پڕۆژە بڕیارەکە لەلایەن ئەمریکاوە پاڵپشتی دەکرا و بە هۆیەوە داوا کرابوو کە ئەرکی پانێڵی شارەزایانی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ چاودێریی نێودەوڵەتی لە سەر سزاکانی سەر کۆریای باکوور، کە لە ساڵی 2006ەوە بەسەریدا سەپێنراون، درێژ بکرێتەوە.
زانیاریی زیاتر: پێشتر ئەنجوومەنی ئاسایش ڕایگەیاندبوو لێکۆڵینەوە لەو ڕاپۆرتانە دەکات کە باس لە گوێزانەوەی چەک لە نێوان مۆسکۆ و پیۆنگ یانگ دەکەن.
بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: ئەمریکا ئەم هەنگاوەی ڕووسیای بە "هەوڵێکی بەرژەواندیخوازانە" ناوبرد بەوەی دەیەوێت ڕێگە لە ئاشکرابوونی هاوکارییەکانی لەگەڵ کۆریای باکوور بگرێت.
گۆشەیەكی دیكە: ئۆکراینا ڤیتۆی ڕووسیای بە "داننان بە تاوان" ناوبرد بەوەی ڕووسیا لەم ڕێگەوە ئەوەی ئاشکرا کردووە کە لە کۆریای باکوور چەک وەردەگرێت و لە دژی ئۆکراینا بەکاری دێنێت. بەڵام چین نەچووە ڕیزی ڕووسیا و بڕیارەکەی ڤیتۆ نەکرد، هاوکات نەچوو ڕیزی ئەمریکا و دەنگی پێ نەدا، بەڵکو خۆی لە دنگدان پاراست.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەرکی ئێستای ئەم پانێڵە لە کۆتایی مانگی نیسانی ئەمساڵدا تەواو دەبێت و بە هۆی ڤیتۆکەی ڕووسیاوە نوێ ناکرێتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
تورکیا جەخت لە یەکپارچەیی خاکی سووریا دەکاتەوە
- ژینگە
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: ڕۆژی هەینی شەپۆلێکی بەفروباران ڕوو لە هەرێمی کوردستان دەکات
- کولتوور
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
گەورەترین كەرنەڤاڵی شاخەوانی لە چیای سەفین ڕێكدەخرێت
- ڕاپۆرت
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆچی حکومەتی ئەسەد بەخێرایی ڕووخا و بەرگری نەکرد؟
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
کۆنترین و سەرەتاییترین شارستانیەت لە کەلار دەدۆزرێتەوە
5 کانوونی یەکەم
هەزار مێرد؛ هەزار چیرۆکی جیاواز
4 کانوونی یەکەم
نمایشی سەرنجڕاکێشی پێشمەرگە لە هەولێر
4 کانوونی یەکەم
هۆشداری لە بەکارهێنانی مۆبایل لەکاتی نانخواردن دەدرێت
3 کانوونی یەکەم
کوردستان فاوندەیشن؛ پڕۆژە گەورە و بێوێنەکەی گەنجانی کوردستان
2 کانوونی یەکەم
- جیهان
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڵای نوێی سووریا لە مۆسکۆ بەرزکرایەوە
- جیهان
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
گەشتکردن لە سەرۆکی کۆریای باشوور قەدەغە کرا
- جیهان
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
سوپای ئیسرائیل جەبەل شێخ لە سووریا کۆنترۆڵ دەکات
- جیهان
- 19 کاتژمێر لەمەوپێش
چین داوای ڕێککەوتنی سیاسی لەبارەی سووریاوە دەکات
- جیهان
- 19 کاتژمێر لەمەوپێش
واشنتن پۆست: ئەمریکا بیر لە دەرهێنانی تەحریرولشام لە لیستی تیرۆر دەکاتەوە