
دیمەنی گەنجە خنکاوەکە. گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
گەنجێکی تەمەن 19 ساڵ، لە کاتی مەلەکردندا لە حەوزێکی ئاودا لە گوندی توتمەی سەر بە ناحیەی بالیسانی قەزای شەقڵاوە، گیانی لەدەستدا.
چیرۆکی سەرەکی: دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ ، گەنجێک بە مەبەستی مەلەکردن چووەتە حەوزێکی ئاو کە لە نزیک کانییەک لە دەوروبەری گوندی توتمە دروستکراوە و لەکاتی مەلەکردن گیانی لەدەستدا.
لێدوانی فەرمی: فەرهاد خۆشناو، بەڕێوەبەری کارگێڕی نەخۆشخانەی بالیسان، بە ئاڤای وت، "دوای ئاگادارکردنەوەمان بە بوونی ڕووداوێکی خنکان، دەستبەجێ تیمەکانمان گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە و فریاگوزاری سەرەتاییان بۆ ئەنجامدا، بەڵام بەداخەوە گیانی لەدەستدابوو."
زانیاریی زیاتر: سەبارەت بە هۆکاری ڕووداوەکە، خۆشناو ئاماژەی بەوەدا کە گەنجەکە پێشتر نەخۆشی سەرعی هەبووە و گوتی: "پێدەچێت لەکاتی مەلەکردندا تووشی بوورانەوە هاتبێت، کە بووەتە هۆی خنکانی."
بۆ دڵنیابوونەوە لە هۆکاری سەرەکی گیانلەدەستدانەکەی، تەرمی گەنجەکە ڕەوانەی پزیشکی دادی هەولێر کراوە بە مەبەستی توێکاری.
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان بەفر دەبارێت
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات





