پووتین ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی لەگەڵ ترەمپ بۆ سەرۆکوەزیرانی هیندستان ئاشکرا دەکات
- جیهان
- 18 ئاب

ڤلادیمیر پووتین، سەرۆکی ڕووسیا و نارێندرا مۆدی، سەرۆکوەزیرانی هیندستان. وێنە؛ AP
ئاڤا نیوز
سەرۆکوەزیرانی هیندستان ئاشکرای دەکات کە ڤلادیمیر پووتین، سەرۆکی ڕووسیا تەلەفۆنی بۆ کردووە و باسی کۆبوونەوەکەی لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بۆ کردووە.
چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی هەینی کۆبوونەوەی لووتکە لەنێوان سەرۆکی ئەمریکا و سەرۆکی ڕووسیا لە ئالاسکا بەڕێوەچوو، بۆ ڕێککەوتن لەسەر کۆتاییهێنان بە شەری سێ ساڵەی نێوان ڕووسیا و ئۆکراینا.
لێدوانی فەرمی: نارێندرا مۆدی، سەرۆکوەزیرانی هیندستان بڵاویکردووەتەوە، "سوپاس هاوڕێکەم، سەرۆک پووتین بۆ پەیوەندیکردنت بە من و ئاشکراکردنی ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەت لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، ئێمە وەکو هیندستان هەموو کاتێک داوای ڕێگەچارەی ئاشیخوازانەمان کردووە بۆ کۆتایی هێنان بە جەنگی ئۆکراینا و ڕووسیا".
ئەمەش بزانە: هەوڵە دیپلۆماسییەکان بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگی نێوان ڕووسیا و ئۆکراینا چڕتر کراونەتەوە و ئەمڕۆ سەرکردەی وڵاتە ئەوروپییەکان و ڤۆلۆدیمیر زێلینسکی لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە کۆشکی سپی کۆدەبنەوە و هەنگاوەکانی کۆتاییهێنان بە جەنگی سێ ساڵەی نێوان ڕووسیا و ئۆکراینا تاوتوێ دەکەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان بەفر دەبارێت
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات





