
پرسی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان
ئاڤا نیوز
پرسی شایستە داراییەکان و مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان لە ئەجێندای کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق نییە و باس کردنیشی پەیوەندی بە دەرەنجامی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی لیژنەکانی هەولێر و بەغدا دەبێت.
چیرۆکی سەرەکی: بڕیارە ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق کۆببێتەوە، پرسی مووچەی مووچەخۆران و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان لە ئەجێندای کۆبوونەوەکە نییە، چاوەڕێ دەکرێت بەپێی دەرەنجامی کۆبونەوەکانی شاندی هەرێمی کوردستان و کۆبوونەوەی لیژنەی وزاری عێراق، ئەم پرسە لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران گفتوگۆی لەبارەوە بکرێت.
زانیاریی تایبەت: سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان بە ئاڤای گوت، شاندێکی هەرێمی کوردستان کە پێکهاتوون لە شاندێکی ئەنجوومەنی وەزیران و ژمارەیەک بەڕێوەبەری گشتیی وەزارەتی دارایی، لەگەڵ وەزارەتی دارایی عێراق و دیوانی چاودێری دارایی کۆدەبنەوە.
لەلایەکی دیکەوە: ئەمڕۆ ئەو لیژنە وزارییەی لە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق پێکهێنراوە کۆدەبێتەوە و بڕیارە ڕاپۆرتێکی تایبەت بۆ کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران ئامادە بکات.
زانیاریی پەیامنێر: دەروون مەلا ناجی پەیامنێری ئاڤامیدیا لە بەغدا گوتی: بابەتی شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان و بڕیاردان لە ناردنی مووچە لە ئەجێندای کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق نییە، باسکردنی ئەم بابەتەش پەیوەندی بە ناوەرۆک و دەرەنجامی کۆبوونەوەکانی شاندی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وەزارەتی دارایی و دیوانی چاودێری دارایی عێراق و کۆبوونەوەی لیژنە وزارییەکە دەبێت، ئەگەر لە کۆبوونەوەکان ڕاپۆرت ئامادە بکەن لە ئەنجوومەنی وەزیرانیش گفتوگۆی دەربارە دەکات.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بەپێی زانیارییەکان، کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بە سەرۆکایەتیی محەممەد شیاع سوودانی، لە هەشت تەوەر پێکهاتووە و بە فەرمی باس لە مووچەی هەرێم ناکات. لەگەڵ ئەوەشدا، پێشبینی دەکرێت هاوشێوەی کۆبوونەوەکانی پێشوو، وەزیرە کوردەکان داواکارییەکە پێشکەش بە سەرۆکوەزیران بکەن، تەیف سامی وەزیری داراییش، ڕاپۆرتی لیژنەکانی گفتوگۆی هەولێر و بەغدا بخاتە بەردەم ئەنجوومەنی وەزیران.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: دوای لێکتێگەیشتنی نێوان هەرێمی کوردستان و عێراق، لەسەر مەلەفی نەوت ڕێککەوتن کراوە، بەڵام هێشتا لەسەر مەلەفی داهاتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان نەگەیشتوون بە رێککەوتن و گفتوگۆکانی نێوان هەردوولا بەردەوامە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- تەندروستی
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کچێکی تووشبوو بە ئۆتیزم لە قوشتەپە لە ژووێکی داخراو ڕزگار کرا
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕووسیا ئامادەکاری دەکات بۆ چۆڵکردنی وێستگەی ئەتۆمی بوشەهر لە ئێران
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
زێدان و مالیکی: بە هەموو شێوەیەک دەستوەردانی دەرەکی ڕەت دەکەینەوە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراقچی بۆ ڕێگری لە هێرشی ئەمریکا بۆ سەر ئێران دەچێتە تورکیا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

کچێکی تووشبوو بە ئۆتیزم لە قوشتەپە لە ژووێکی داخراو ڕزگار کرا
1 کاتژمێر لەمەوپێش

سوورییەکان بۆ کارەبا پشت بە وزەی خۆر دەبەستن
4 کاتژمێر لەمەوپێش
تیپی هونەرە میللییەکانی دهۆک بە نوێنەرایەتیی كوردستان بەشداریی فێستیڤاڵێكی نێودەوڵەتی دەكات
8 کاتژمێر لەمەوپێش

پلاستیک زیانە تەندروستییەکان دوو هێندە دەکات
8 کاتژمێر لەمەوپێش

عێراق پێنجەم زیانلێکەوتووترین وڵاتە بەهۆی کەشوهەواوە
8 کاتژمێر لەمەوپێش
- بزنس
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
تورکیا ناوبژیوانیی لە نێوان ئێران و ئەمریکادا دەکات
- بزنس
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
دۆلار جارێکی دیکە 150 هەزار دینار تێدەپەڕێنێت
- بزنس
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
نەوتی برێنت 70 دۆلار تێدەپەڕێنێت
- بزنس
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
نرخی زیو بەشێوەیەکی لەناکاو دابەزینی تۆمارکرد
- بزنس
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
نرخی زێڕ تووشی دابەزینێکی لەناکاو بوو






