
کۆبوونەوەی چوارچێوەی هەماهەنگی
ئاڤا نیوز
چوارچێوەی هەماهەنگی لە ڕاگەیێنراوێکدا جەختی کردەوە، عێراق پەیوەندییەکانی لەگەڵ وڵاتانی ئەندام لە هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی بەرەنگاربوونەوەی داعش بۆ پەیوەندیی هاوبەشی دوولایەنی کردەوە.
وێنە گەورەکە: چوارچێوەی هەماهەنگی کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی بە ئامادەبوونی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق ئەنجامدا، بۆ تاوتوێکردنی چەند پرسێکی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: لە ڕاگەیێنراوی چوارچێوەکەدا هاتووە، ئیرادەی خۆمان دووپاتکردەوە بۆ بەردەوامبوون لە ئامادەکارییەکان بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمان و ئەنجامدانی لە وادەی دیاریکراو بەپێی ماوەی دەستووری".
ڕاگەیێنراوی فەرمی: لە ڕاگەیێنراوی چوارچێوەکەدا هاتووە، ئیرادەی خۆمان دووپاتکردەوە بۆ بەردەوامبوون لە ئامادەکارییەکان بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمان و ئەنجامدانی لە وادەی دیاریکراو بەپێی ماوەی دەستووری".
چاوەرچێوەکە چاودێریی پێشهاتەکانی پەیوەست بە پرسی ئاو دەکات و پاڵپشتی خۆی بۆ پابەندبوونی عێراق بە ڕێککەوتنە ستراتیژییەکان و لێکتێگەیشتنە هاوبەشەکان.
پەیوەست بە کۆتایی هاتنی ئەرکی هاوپەیمانان، چوارچێوەی هەماهەنگی جەختی لەسەر گرنگی گواستنەوە بۆ هاوبەشی دوولایەنەی لەگەڵ وڵاتانی پەیوەندیدار کردەوە، بەمەبەستی بەرزکردنەوەی سەقامگیری عێراق و پێگەی ناوچەیی".
لێدوانی فەرمی: سەبارەت بە پرسی ناردنی مووچەی مووچەخۆران و هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان بۆ دەرەوە، سەلام زوبەیدی، وتەبێژی هاوپەیمانیی نەسر کە حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیرانی پێشوو سەرۆکایەتیی دەکات و بەشێک لە چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ ئاڤا میدیا ڕەتیکردەوە ئەو پرسانە تاوتوێ کرابن. لە کاتێکدا دوێنێ دووشەممە، موعین کازمی، پەرلەمانتاری چوارچێوەی هەماهەنگی بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاندبوو، "ئەگەری هەیە پرسی ناردنی مووچەی مووچەخۆران و هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی بەندەری جەیهانی تورکیاوە تاوتوێ بکرێت، تەنانەت ئەگەر لە پەراوێزی کۆبوونەوەکەش بێت".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەپێی ڕێککەوتنی نێوان عێراق و ئەمریکا، مانگی داهاتوو ئەرکی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش لە بارەگای سەرەکییان لە بەغدا و بنکەی عەین ئەسەد لە ڕۆژئاوای وڵاتەکە کۆتایی دێت، ئەیلولی ساڵی 2026یش لە هەموو عێراق و هەرێمی کوردستان ئەرکەکانیان بەتەواوی کۆتایی دێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
شەیری بکە لە:
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 50 خولەک لەمەوپێش
شەش بڕیار لە ئەنجوومەنی وەزیرانی کوردستانەوە لەبارەی مووچە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کاسبکارانی بازاڕی دارەسوتاوەکەی سلێمانی لە چاوەڕوانی قەرەبوودان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئەمشەو عێراق یارییەکی چارەنووساز ئەنجام دەدات
14 تشرینی یەکەم
هەنگەوانانی شنۆ ساڵانە 1200 تۆن هەنگوین بەرهەم دەهێنن
14 تشرینی یەکەم
جموجۆڵی بازرگانی لە خاڵە سنوورییەکانی هەورامان فراوان بووە
14 تشرینی یەکەم
بیژەن کامکار واز لە گۆرانیگوتن دەهێنێت
13 تشرینی یەکەم
دوای 60 ساڵ سووریا ڕووفاتی ئیلی کۆهین ڕادەستی ئیسرائیل دەکاتەوە
13 تشرینی یەکەم
- بزنس
- 50 خولەک لەمەوپێش
شەش بڕیار لە ئەنجوومەنی وەزیرانی کوردستانەوە لەبارەی مووچە
- بزنس
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
لێدوانی پێشەوا هەورامانی لەبارەی مووچەی مانگی هەشت
- بزنس
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ملیۆنان دینار لە فەرمانبەرانی گرێبەست وەردەگیرێت